KDC

بەلجیکا رۆژەکانی کارکردن کەم دەکاتەوە 

بەلجیکا زنجیرەیەک یاسای نوێی کاری تێپەڕاندووە، کە گرینگترینیان کەمکردنەوەی ڕۆژانی کارکردنە بۆ 4 لە جیاتی 5 ڕۆژ، حکوومەتی بەلجیکا لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە پەسەندکراوە و زنجیرەیەک دەستکەوتی گرینگ بۆ کرێکاران لە خۆدەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بازاڕی کار لە گۆڕاندایە و لەمەودوا کرێکار دەتوانێت لە جیاتی پێنج ڕۆژ خشتەی کاری هەفتانەی خۆی، بۆ چوار ڕۆژ دابەش بکات و، هەموو هەفتەیەک لە ڕۆژێکی زیادە کەڵک وەربگرێت.

سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلێکساندەر دو کروی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، کە حکوومەت دەیەوێت ئازادی زیاتر بداتە خەڵک لە ژیانیاندا، هاوکات ئەگەر حکوومەتی بەلجیکا دەشیەوێت ئەو کەموکوڕیەی کە ڕووبەڕووی کار دەبێتەوە، چارە بکات، بۆیە دەبێت چەند ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ ئەوەی دڵنیابێت، کە خەڵک دەتوانن ژیانی پیشەیی و تایبەتی خۆیان بە ئاسوودەیی بکەن.

جێی باسە، ساڵی 2015 شاری یۆتۆبۆری سوید، سیستمی کاری ڕۆژانەی 6 کاتژمێریی لە جیاتی هەشت کاتژمێری پەیڕەوکرد، کە لە هەمانکاتدا کرێی تەواوی کارکردنی هێشتەوە و، دوای دوو ساڵ، ئەنجامەکان دەریانخست، کە کارمەندەکان دڵخۆشتر، تەندروستتر و بەرهەمدارتر بوون.

___

ئەڵمانیا بە دوای سزای نوێدا دەگەڕێت بۆ بیلاڕوس

KDC

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW