KDC

بەفر و رەشەبای بەهێز باشووری سوید دەگرێتەوە 

کەشناسی سوید، پێشبینی زریانێکی نوێ لە سوید دەکات، کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست پێدەکات و، ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتەش لە ڕیزی زۆرترین زیان لێکەوتوواندا دەبن.

ڤیکتۆر بێرگمان، کە کەشناسێکی سیودییە، رایگەیاند، کە ئەگەری باران و بارینی بەفری زۆر هاوکات لەگەڵ بوونی ڕەشەبایەکی زۆر، دەبێتە هۆی کێشەی ڕێگا و هاتووچۆ.

جێی باسە، لەوانەیە بۆ ڕۆژی دووشەممە، کەشناسی هۆشداریی نوێ دەربکەن.

___

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

کوردستانیانی وڵاتی نەرویج ئاھەنگی نەورۆزیان پیرۆزکرد 

KDC

کتێبی نووسەرێکی کورد لە نێو یەک ملیۆن ناونیشاندا بە یەکێک لە باشترین کتێب هەڵبژێردرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW