KDC

ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پلانەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد

ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ڕۆژی دووشەممە، پلانەکانی داهاتووی ئێرانی ئاشکرا کرد و، وتی:”گەلانی ئێران بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، داستانێکی نوێیان تۆمار کرد “

ئیبراهیم ڕەیسی، وتیشی:”بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا گوزارشتی لە کارە پێشینەکانیان باشکردن و گۆڕینی دۆخی ئابوری خەڵکە ” و باسی لەوەش کرد کە هەڵبژاردنەکان سەرەڕای پڕوپاگەندەی میدیای دوژمنکار پەیامیان بۆ جیهان هەڵگرتبوو “

وتیشی:”ئەولەویاتەکانمان بۆ باشکردنی دۆخی ژیانی خەڵکی ئێرانو بنیاتنانی سیستمێکی ئیداری دوور لەگەندەڵییە”

وتیشی:”حکومەتی داهاتوو پەیوەندی بە بەرەیەکی تایبەتەوە نابێت لە وڵاتدا”

هەروەها گوتی : سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لە ڕێککەوتنی ناوەکییەوە دەست پێ ناکەین و کۆتایی پێناهیێنین ، وتیشی : سیاسەتی گوشاری ئەمریکا شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی و ، دەبێت واشنتن بە خۆیدا بچێتەوە .

لە بارەی دانوستانە ناوەکییەکانی ئێران لە ڤییەنا، سەرۆککۆماری ئێران وتی: من پشتیوانی لە دانوستانە ئەتۆمییەکان دەکەم، بەڵام پێویستە داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ بکرێن ، هەروەها وتی : تاران بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری لەسەر حسابی دانوستانەکانی ڤییەنا کارناکات .

ئێمە ڕێگە بە دانوستانی کاتی نادەین و پێویستە ھەر گەڕێکی دانوستان ئەنجام ێک بەرهەم بهێنێت”

وتیشی” ئێران هەوڵ دەدات مامەڵە لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا بکات” و وتیشی “دانوستان بۆ تەنھا دانوستاندن ڕەتدەکەینەوە “

هەروەها، جەختی کردەوە ، نابێت ئەوروپا لەژێر فشار و سیاسەتەکانی ئەمریکادا بێت، هەروەهاپێویستە بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردن و پابەندییەکانی لە ڕێککەوتننامەکەدا و وتی:”ئەمریکا بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل کردووە و ئەوروپا پابەندییەکانی جێبەجێ نەکردووە، دەبێت واشنتۆنیش سزاکان لاببات و بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییکە”

ئیبراهیم ڕەئیسی ، وتیشی:”تیشک دەخەنە سەر پێویستی ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی گەلانی ئێران لە هەر دانوستانێک کە ئێمە پێوەی پێوەی پابەندین ” و باسی لەوە کرد کە سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لەسەر بنەمای مامەڵەکردنی فراوان و هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا”

“پرسی سڕکردنی سزاکان لە کاری پێشینەی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتەکەمدا دەبێت”

لە پرسیاری گۆڕینی تیمی دانوستانکار، رەئیسی لە وەڵامیدا: “تیمی دانوستانکاری ئێرانی بەردەوامە لە کارکردن و ڕاپۆرتی دانوستانەکانی پێشکەش کردین و تیمی سیاسەتی دەرەوەی من خوێندنی لەسەر دەکات”

وتیشی:”من مافناسم و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤم و کەس ناتوانێت بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤم بخاتە ژێر پرسیارەوە ، شانازیش دەکەم کە داواکاری گشتی بووم لە ئێران، وە لە ڕێگەی بەرپرسیاریەتییەکانی خۆمەوە لە دەسەڵاتی دادوەریدا بەرگریم لە مافەکانی خەڵک کردووە”

وتیشی:”ئەوانەی گروپی تیرۆریستیان دروستکرد دەبێ سزابدرێن ، نەک ئەوانەی کە لە بەرگری لە مافەکانی گەلدا لە بەرگریدابوون ،

گوتیشی ” ئامادە نییە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن کۆبێتەوە ، تەنانەت ئەگەر سزاکانیش لاببرێن و ڕێکەوتنە ناوەکیەکە بگەڕێندرێتەوە ” .

هەروەها وتی”دانوستان لەسەر بەرنامەی موشەکی و پرسە هەرێمییەکان ناکەم ، هەروەها وتی”تاران لەسەر هیچ پرسێک لەدەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە دانوستان ناکات”

سەرچاوە: RT

___

ژمارەی تۆماری بیانییەکان لە ئەڵمانیا لە 10 ملیۆن کەس تێپەڕ دەکات

KDC

ئەڵمانیا: بەهۆی گەردەلوولەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

nusar1

دوو کوردی ئێزدی چەند رۆژێکە بێ سەروشوێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW