KDC

ئەمریکا 14 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بە عێراق و فەلەستین دەبەخشێت

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پلانی هەیە بۆ دابەشکردنی ٥٥ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا، لەو برەش ١٤ ملۆن دانەیان رەوانەی عێراق و بەرەی خۆرئاوا و غەزە دەکا لە فەلەستین.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە دیاری بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا بە جیهاندا دابەش دەکات و ئەو هەنگاوەشی بە پلانێکی مێژووی ناوبرد.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامی کۆرۆنا، بە مانای گۆڕانکاری زیاتر لە فایرۆسەکەدا، بۆیە ئەمریکا بە ئەرکی خۆی دەزانێت ڤاکسین بۆ دانیشتوانی جیهان دابین بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیکی ئەڵمانی ڕێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، بۆ دابینکردنی بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا وەک دیاری بەسەر دەوڵەتانی هەژاردا دابەش بکرێت.

بە گوێرەی پلانی هەردوو کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢١دا بڕی ٢٠٠ ملیۆن ڤاکسین دابین دەکات و لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەکە بەرز دەکاتەوە بۆ ٣٠٠ ملیۆن ڤاکسین، کە بڕیارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەر ٩٢ وڵاتی هەژاری جیهاندا دابەشی بکات، بە تایبەت وڵاتانی یەکێتی ئەفریقا.

___

ئەڵمانیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1

به‌ریتانیا هه‌ڕەشه‌ له‌ ئێران ده‌كات

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW