KDC

تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا ئێران سزای بەسەر ١٠ چالاکوانی کورددا سەپاندووە

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لقی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی کوردستان، نزیکەی ١٠ چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی جەنیوەری و فێبریوەری ٢٠٢٢دا، نزیکەی ١٠ چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سەرجەم سزای ٧ ساڵ بەندکران، ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و، هەروەها پێ بژاردنی بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپێندراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، چوار چالاکوانی ژن، کە یەکێکیان مێردمنداڵێکی ١٨ ساڵان بووە، هاوڕێ لەگەڵ ژینگەپارێزێک و شاعیرێک و، چالاکوانێکی تەمەن ٥٦ ساڵ، لەو ماوەیەدا سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

زیاترین سزاکان کە سێ حاڵەتە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی بە سەر چالاکوانانی کورددا سەپێندراوە.

تۆمەتەکان:

چالاکی سیاسی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ٩٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

پارێزگاکان:

کرماشان: ٤ حاڵەت کە بریتییە لە ٢چالاکوانی ژن و ٢ چالاکوانی پیاو

سنە: ٤ حاڵەت کە بریتییە لە ٢ چالاکوانی ژن و ٢ چالاکوانی پیاو

ئورمیە: ٢ حاڵەت کە بریتییە لە ٢ چالاکوانی پیاو

ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە”

لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە: ٣ حاڵەت

دادگای شۆڕشی کرماشان: ١ حاڵەت

دادگای شۆڕشی نەغەدە: ١ حاڵەت

دادگای شۆڕشی پاوە: ٢ حاڵەت

لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان: ١ حاڵەت

لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی بانە: ١ حاڵەت

دادگای تاوانەکانی پیرانشار: ١ حاڵەت

ناوی ئەو چالاکوانانەی کە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە:

١_ ئەحەد مەحموود حەسەن، خەڵکی پیرانشار سزای ٦ مانگ بەندکران

٢_ئارمین ئێسپەرلووس، خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو

٣_ مریەم سادقی، خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو

٤_ شەمزین محەممەدی، خەڵکی بۆکان سزای ٥ مانگ بەندکران

٥_ شنە ئەحمەدی، خەڵکی پاوە سزای ٦ مانگ بەندکران

٦_ڕۆیا محیەدینی، خەڵکی پاوە سزای ١ ساڵ بەندکران

٧_ ئیبراهیم تاریمورادی، خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکران و پێ بژاردنی ٣٠ ملیۆن تمەن پارە

٨_ کامران تەکووک، خەڵکی کرماشان سزای ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران

٩_ حوسێن ڕەحمانی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، سزای ٣ مانگ بەندکران و٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو

١٠_ ئەژین ڕەحمانی، خەڵکی کامێران سزای ١ ساڵ بەندکران

___

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

KDC

هێزەکانی چیچان ئامادەکاری بۆ هێرش نوێ دەکەن

nusar1

پاپای ڤاتیکان 100,000 یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کۆچبەرانەی کە لە نێوان سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندان

KDC
KDC

FREE
VIEW