KDC

وەزیری بەرگری بەریتانیا :پوتین یاری بەئاگر دەکات

وەزیری بەرگری بەریتانیا: پوتین یاری بە ئاگر دەکات

بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕۆژی هەینی وتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بەهێرشکردنە سەر وێستگەیەکی ئەتۆمی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا یاری بە ئاگر دەکات و داوای لێکرد کە لەئامانجگرتنی ئەو جۆرە شوێنانە بوەستێنێت

ئۆکرانیا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ڕوسیا کۆنتڕۆڵی کارگە ناوەکییەکەی زاپۆرگیایان کردووە، کە گەورەترینی ویستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، دوای ئەوەی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ڕۆژی هەینیدا هێرشیان کردە سەریان و ئاگریان لە شوێنی مەشقی پێنج کۆگای نزیک کردەوە.

واڵاس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سەردانێکیدا بۆ کۆپنهاگن وتی: “ئێمە داوا لە سەرۆکی ڕووسیا دەکەین بە هێرشکردنە سەر ئەو جۆرە شوێنانە بوەستێنن” ئەوە زۆر مەترسیدارە

“ئەمە تەنها مەترسی نییە بۆ سەر ئۆکرانیا و ڕووسیا، ئەمە مەترسییە بۆ ئەوروپا، ئەوە گەمەیەکی ئاگرییە کە بە ڕاستی لە هەموو شتێکەوە تێدەپەڕێت “

___

ئێران ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە

KDC

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەوەندی کوردستانی ڕاپرسییەک لەبارەی پرۆژەی فێربوونی زمانی کوردی دەکا

KDC

دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیالست دیمۆکراتی دانیمارک کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW