KDC

لەیادی ڕێککەوتننامەی شومی جەزائیر

سۆران حەسەن

ئەمڕۆ 06.03 یادی ڕێککەوتننامەی شومی جەزائیری ساڵی 1975ە، کە بە ناوبژیوانی سەرۆکی ئەوکاتەی جەزائیر هواری بۆمدیان، عێراق و ئێران و بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی ئەمەریکا رێککەوتن، بۆ ئەوەی هاوکاری شۆڕشی کورد نەکرێت.

شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961 بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان، بۆ یەکەمین جار شۆڕشێکی سەرتاسەری کورد لە باشووری کوردستان و بە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ، لە زاخۆوە بۆ خانەقین دەستی پێکرد، سەڕەڕای ئاستەنگییەکانی سەردەمی ئەوکاتەی نێوخۆ، شۆڕش توانی بەردەوام بێت، چونکە پەیامی شۆڕش، ئاشتی بوو، داوای حوکمی زاتی بۆ کوردستان و دیموکراتی بۆ عێراق دەکرد، تا حکوومەتی عێراق بە ناچاری گوێی بۆ داوای شۆڕش گرت و، لە بەیاننامەی یانزەی ئازار ساڵی 1970، حکوومەتی ئەوکاتی عێراق، دانی نا بەمافی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچە کوردستانییەکان، بەڵام دوای چوار ساڵ لە ڕێککەوتننامەکە پەشیمان بووەوە و، دووبارە شەڕ دەستی پێکردەوە.

لە بەرانبەر خۆشەویستی خەڵک بۆ شۆرش و فراوانبوونی ئاستی جەماوەری و پاڵپشتی بۆ شۆڕش، حکوومەتی ئەوکاتەی عێراق، بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و، جێگری سەدام حوسێنی دیکتاتۆری، لە گەلە کۆمەکێیەکی نێودەوڵەتی و لە 06.03.1975، واتە دوای ساڵێک لە پەشیمان بوونەوەی عێراق لە ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار، بە نێوبژیوانی هواری بۆمدیان سەرۆکی ئەوکاتەی جەزائیر و، بە ئامادەبوونی شای ئێران و سەدام حوسێن و، بە سەرپەرشتی هینری کیسنجەر، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی ئەمەریکا، ڕێککەوتنی شومی جەزائیر هاتە ئاراوە، کە ئێران تاکە دەروازەی هاوکاری شۆڕش بوو، سنوورەکانی دابخات و، عێراقیش ملی بۆ شای ئێران ناو بەشێکی گرینگی بواری دەریایی و ئاوییەکانی دا بە ئێران، هەرچەندە لە دوای پێنج ساڵ، عێراق لە رێککەوتنەکەش پەشیمان بووەوە و، شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران هەڵگیرساند.

شۆرشی کورد، ئەوکات بە تەنیا مایەوە و گەلەکۆمەکێی وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتی، نەک هەر بە هاوکاری نەکردنی شۆڕش نەوەستان، بەڵکو دژایەتیشیان دەکرد و، لە بەرانبەریشدا پاڵپشتی حکوومەتی عێراقیان دەکرد، ئەوکات و سەردەمەش کورد بێ کەس و پەنامایەوە.

شۆڕشی ئەیلول بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر، بە ناچاری لە بەرانبەر دوژمنە بێبەزیی و خوێنخۆرەکانی کوردستان، شۆڕشی لە ئاستی بەرگری و جەماوەری بۆ شەڕی پارتیزانی گۆڕی، یادی ڕێککەوتنی شومی جەزائیر، ئەم ساڵ هاوکاتە لەگەڵ تەنگژەکانی ئەمڕۆ، کە وڵاتانی زلهێز چۆن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، یاری بە گەلانی ناوچەکە دەکەن، لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و میدیای فراوان، دەکرێت بپرسین کە پێشتر مێژووی کۆمەڵکوژی و لە نێوبردنی زۆر ئاسانتربووە، بێ بەزەییانە هەرچی چەکیان هەبووە بەسەر گەلی ژێردەستەدا تاقیکردۆتەوە و، دەستیشیان لە ڕاگواستن و کۆمەڵکوژی گەلان نەپاراستووە.

___

سوید: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی 35ساڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات

nusar1

هەڵەبجە زامی گەلێکی چەوساوەیە

nusar1

نەمسا: فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرێنرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW