KDC

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی هەوراماندا بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران دەکوژرێت

سەرچاوە خۆجێهییەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سەر سنووری ئێران لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی هەوراماندا، کۆڵبەرێک دەکوژرێت و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەمە 23ی مانگی شەش، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی فەهمین ڕۆستەمزادە خەڵکی ناوچەی هەورامانی تەخت، دوای تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان و دواتریش بە هۆی قووڵی بڕینەکەیەوە گیانی لەدەستدەدات.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤیش هەوڵەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت کۆڵبەرەکە لە کوێستانەکانی سەوڵاوا کوژراوە.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بە بریندار بوونی کٶڵبەریکی تریش دەکەن، بەڵام ناوەکەی ڕانەگەیەندراوە.

جێ ئاماژەیە کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا هەروەها چەند کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکیا گیانیان لەدەستداوە. لەوانە بەسیر ئەحمەدزادەی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی شاری پاوە و سەعدوون ئەحمەدی تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی بانە و هەروەها عەزیز محەمەزادە، تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی ماکۆ کە بەتەقەی هێزەکانی سەرسنووری تورکیا گیانی لەدەستدا.

لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەری کورد کە بە هۆی کێشەی ئابووریەوە ناچار بوون کۆڵبەری بکەن، لە خاڵە سنوورییەکانی ئێراندا، بوون بە ئامانجی تەقەی هیزەکانی ئێران و تورکیا و گیانیان لە دەست داوە.

تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لەکاتێکدایە کە پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە قەبارەی ئەو کاڵا قاچاخەی کە لەلایەن کۆڵبەرانەوە هاوردە دەکرێت، بە بەراورد بە قاچاخ لە رێگاکانی ترەوە، بایەخێکی ئۆتۆ و بەرچاوی نییە.

حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی دەسەڵاتداران و بەتاڵانبردنی سامانە سروشتییەکانی وڵاتی ئێرانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ئیدانە کردووە و ئەو گرفتانەی وەک هۆکاری سەرەکی ناوبردوە بۆ کێشەی ئابووری و دارایی ئێران و خراپی بژێوی و گوزرەرانی خەڵکی ئەو وڵاتە.

___

چەند هاووڵاتییەکی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

nusar1

ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 8ملیۆن هاوڵاتی لە ناوخۆی ئۆکرانیا ئاوارەبوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW