KDC

رێکخراوی کانگا بە بۆنەی ٨ی مارس پەیامێک بڵاودەکەنەوە 

رێکخراوی کانگا بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستە سەرجەم کچان و ژنانی جیهان، بە تایبەت کوردان دەکەن.

دەقی پەیامەکە:
٨ی مارس لە گشت کچان و ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی کورد لە هەر شوێنێکی دنیا بێت پیرۆزبێت.

ڕێکخراوی کانگا …….. پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستا بەڕێزەکانی خۆی دەکات کە ماندوونەناسانە ڕۆڵێکی گرنگ و بەهاداریان لە ئەستۆی خۆیان گرتووە کە فێرکردن و پەروەردە کردنی نەوەی داهاتووی کوردە لە تاراوگە و بەتایبەتی لە بەریتانیا.

مامۆستا بەڕێزەکانمان جگە لە ئەرکی دایکایەتی و خوێندن و کارکردن لە ناوەندە گشتییەکانی بەریتانیادا هاوکات لە رۆژی پشووەکەشیاندا دڵسۆزانە لە کاتی خۆیان بەخشییەوە بە منداڵان و گەنجانی کورد لە ڕێگەی فێرکردنیە زمانی دایک و ئاشنابوونیانەوە بە کلتور و دابوونەریت و خوڕەووشتی جوانی کوردانە، بەمەش منداڵان و گەنجانی کورد لەسەر دەستی ئەم مامۆستا بەڕێزانە خۆشەویستیان بۆ خاک و نیشتیمان بەردەوام لە گەورەبووندا دەبێت.

هەر بەم بۆنەیەوە و لەم رۆژە پیرۆزەدا دەستەی بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کانگا دووبارە پیرۆزبایی ٨ی مارس لە مامۆستا دڵسۆزەکانی خۆی دەکات و دەستی ماندوونەبوونیان دەگوشێت و پێییان دەڵێت هێزی خۆنەویستی و میهرەبانی ژنبوونتان پیرۆز بێت.

___

نەمسا: هەڵوەشاندنەوەی تۆرێکی جیهانی بازرگانی کردن بەمرۆڤ ڕاگەیاند

nusar1

بەریتانیا:دوای گەیشتنی کۆچبەران مۆبایلەکانیان لێدەستێنن

nusar1

هاووڵاتییەکی دیکەی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW