KDC

لە مەریوان شوانێك كوژرا

هاووڵاتییەكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە پیشەی شوان بووە و لای ئاژەڵەكانی بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كوژرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد رۆژی پێنج شەممە هاووڵاتییەكی گوندێكی سنووری شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی محەمەد حوسێنی تەمەن 23 ساڵان لە كاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیدا لە نزیك شاری مەریوان بە دەستڕێژی گولەی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی بنكەی سەربازیی كانی كەوگی مەریوان بە بێ هیچ جۆرە ئاگاداركردنەوەیەكی پیشوەختە و لە مەودایەكی نزیكەوە دەسڕێژیان لەو شوانە كوردە كردووە و كوشتوویانە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا و لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۱ تا ئیستا لانی كەم ۸ هاووڵاتیی مەدەنی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون.

___

لەندەن: ڕێکخراوی کانگا خێزانە کوردەکانی بۆرۆی کرۆیدن و دەوربەری ئاگاداردەکاتەوە

nusar1

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW