KDC

مسته‌فا كازمی: هەندێك لایەن دەیانەوێت پارە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆئەوەی پاره‌ بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردرێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌یه‌ و ئامانج لێی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه‌ رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عێراق و ناكرێت فه‌رمانبه‌ره‌كانی بێ موچه‌ بن و موچه‌كانیان مانگانه‌ وه‌رنه‌گرن.
دەشڵێت: “ئەو پارەیەی دەینێرن بۆ هەرێمی کوردستان وه‌ك پێشینەیەكه‌ تا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدرێت، نەک پشکی هەرێم لە یاسای 2021، به‌ڵكو ناردنی پاره‌كه‌ تا ئه‌وكاته‌یه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كار و وردبینیه‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن”.

ئاشكراشیكرد، هەوڵێك هەیە بۆئەوەی پاره‌كە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردرێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌یه‌ و ئامانج لێی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و راكێشانی شه‌قامی عێراقی به‌كاریده‌هێنن.

___

ناوەندی لەندەن بەشدارییان لەکۆڕبەندێکی تایبەت کرد

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی گەلی کوردستان

nusar1

خۆپیشاندانەکان دژ بە داگیرکاری ڕووسیا لەسەر تاسەری جیهان فراوان دەبن

nusar1
KDC

FREE
VIEW