KDC

32 ساڵ به‌سه‌ر راگواستنی شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دا تێده‌په‌ڕێت


له‌ 26/6/1989 شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ به‌ته‌واوى راگوێزراو، رژێمى به‌عسى رووخاو كردیه‌ ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى و قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ جۆرێك گه‌ر هه‌رمرۆڤێك له‌و شارۆچكه‌یه‌ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ریدا ده‌ستگیربكرایه‌، به‌بێ هیچ دادگایى كردنێك ده‌ستبه‌جێ گولـله‌ باران ده‌كرا.

له‌ مێژووى هاوچه‌رخى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستاندا قه‌ڵادزێ هێمایه‌كه‌ بۆ قوربانیدان، چونكه‌ له‌ 24ى نیسانى 1974دا شارى قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن باڵه‌ فڕه‌ جه‌نگییه‌كانى رژێمى به‌عسه‌وه‌ بۆردمان كراو، خه‌ڵكێكى سڤیلى  بێتاوان شه‌هید بوون. له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردمانه‌دا، ژماره‌یه‌كى زۆرى خانووبه‌ره‌ى شاره‌كه‌ وێران بوون و به‌سه‌دان كه‌س له‌ هاووڵاتیانى سڤیلى شاره‌كه‌، گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌شێكى زۆرى شاره‌كه‌ش خاپوور بوو. ئه‌وكات قه‌ڵادزێ یه‌كێك له‌ بنكه‌ مه‌زنه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوول بوو.

جێى باسه‌ له‌ 24ى نیسانى 1982 و له‌ یادى ئه‌و كاره‌ساته‌دا جه‌ماوه‌رى قاره‌مانى قه‌ڵادزێ له‌ دژى ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانى رژێم، راپه‌ڕینێكى جه‌ماوه‌رى مه‌زنیان به‌رپا كرد و ئه‌و راپه‌رینه‌ش بووه‌ هه‌وێنێك بۆ زنجیره‌یه‌ك راپه‌رینى تر، له‌ شارو شارۆچكه‌كانى كوردستاندا.

___

تەرمی هەرزەکارێکی کورد لە باکووری کوردستان دەدۆزرێتەوە و گومان دەکرێ کوژرابێت 

KDC

کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نێدەرلاند ئەنجام درا

KDC

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW