KDC

مەترسی سۆشیال میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی

هەوارخان سەید موراد

هەرچەند ئەمڕۆ جیهانی تەکنەڵۆجیا رۆژ دوای رۆژ پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆی دەبینێت ، بەرێژەیەکی زۆر سۆشیاڵ میدیا پشکی شێری وەرگرتوە لە ئاراستەکردن و دیەی تاک لە کۆمەڵگا دا ، سۆشیال میدیا لە سەر بنەمای پەیوەندیەکی خێرای ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر بوو ، لە ئێستادا دنیایه‌كی گەورەیی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، له‌ ئاكامی ئاست بەرزی ته‌كنه‌لۆجیای ئینته‌رنێت و چه‌قبه‌ستوویی میدیای‌ كلاسیك هاته‌ کایەوە‌. کۆمەڵگای کوردی وەک گشت میللەتان لە وێستگەی بەکاربەری پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا دانەبڕاو ، ئەمرۆ سۆشیاڵ میدیا ئاراستەی کۆمەڵگای کوردی دەکات ، کە بەشێکی دیار لە رەنگ و دەنگی نوێ لە سۆشیال میدیا هەر رۆژ بەئاوازێک سەما دەکەن کە بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی بینەر بوونی ئەکاونتەکەیان ئامادەن هەر ئاراستەیەکی نا رەوشتی پەیرەو بکەن ، پەرتبڵاوی و زۆر و بۆری لە بەکارهێنەران کاریگەری نەرێنی دروست کردوە لە گشت سێکتەرەکانی ژیان بەتایبەت لە بواری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی کە رۆژ دوایی رۆژ ژمارەی جیابوونەوەی خێزان و کەم ئاستی فێرخوازان لە تۆکمەی دایە ،
پرسیارە دەکەم !
ئاخۆ مەترسی سۆشیاڵ میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی چیە؟
میللەتی کورد بە درێژایی مێژوو گشت خەبات و کۆشش و ئەو ئازار و تاڵاویەیی لە ڕابردوو چەشتوویەتی لە پێناو بەدەست هێنانی مافی رەوایی کورد بووە ،کە ئەویش بە”دەوڵەت بوون و کوردستانی بوون” ه، تاوەکو ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامە و هەنگاوی بەهێزتر ماوە لەم رێگایەدا ، گرنگترین هەنگاو یەکریزی نیشتمانی و هێز و خوێن گەرمی ڵاوان و گشت تاکەکانی کۆمەلگا و هەستی پەرۆشبوونیان ،
ئەمرۆ سۆشیاڵ میدیا بەتەواوی ئاراستەی کۆمەلگای کردوە ، کە رۆژ دوایی رۆژ بە ئاوازی نەیاران و لاسایی کردنەوەی پرۆگرام و بەرنامەی مایەپوچ ، بیر و هەستی ئەم نەوە نوێیەیان داگیرکردوە ، کە خوویی نیشتیمانی و باکگراوندی مێژوویان لە دەستێنن و بەرەوو ئاقارێکی بێ بنەمایان دەبەن بە هەواڵی خۆدکوژی و هەواڵی چەواشەکاری و پرۆگرامی تەقلیدیی ، هەرچەند لەگەڵ شارستانیەت داین لەگەڵ پرۆگرامی نوێ و ئامانجدار داین ،بەڵام
لەم کات و ساتە پێویستە پیرۆزترین ئامانجی هەر تاکێکی کورد بریتی بێت : لەوەی چڵۆن هەنگاو بنێن بۆ مافی رەوا بوون ، چۆن ئەو دەستکەوتە مێژوویانە بپارێزین ، بە شانازیەوە نەوە دوایی نەوە لە هزریان بچەسپێت ، میللەتی کورد پێویستی بە نەوەی خوێندەوار و تاقەتدار و پڕ هێزە ، نەوەک نەوەیەک بەرهەم بێت کە حەوسەڵەی خوێندن و ژیان و کاری نەبێت و بەدرێژایی رۆژ چاوی لەسەر شاشەی هاندەکەی بێت ، پێویستە سانسۆری سەرجەم ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاکان دابنرێت ، ناکرێت بە هەوای ئازاد بوون بیری و هزری تاکی کۆمەڵگا ئیفلیج بکرێت ، ووڵاتێکی وەکو ئیمارات کە لە هەموو ڕوویەک مافی سەرەتایی گەڵەکەی فەراهم کردوە کەچی هێشتا سانسۆری گشت تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەکات ، چون ئەوان پاراستنی دەستکەوتەکانیان بە پیرۆزتر دەزانن لە هەوایی میزاجی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان .

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە رووسیا کۆرسی زمانی دایک

KDC

منداڵێکی تەمەن12 ساڵ پشت هێرشی سایبەرەوە بووە

KDC

ناوەندی ئۆتاوا لە پەرلەمانی کەنەدا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW