KDC

هەزار تێستی فێڵاوی “پی سی ئار”… پۆلیسی سوێد بە دوای عیماد ئەلسەید دا دەگەڕێت

پۆلیسی سوید بە دوای پزیشکێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی عیماد ئەلسەید دا دەگەڕێت، ناوبراو بە ڕەچەڵەک عەرەبی عێراقییە .

بە پێی زانیارییەکان ئەو پزیشکە ئێستا خۆی حەشار داوە و تاوانبارە بەوەی، کە ١٠٠ هەزار تاقیکاری “پی سی ئار”ی بە خەڵکی فرۆشتوون بێ ئەوەی لە هیچ تاقیگەیەکدا کاری لەسەر کردبن، بە گشتی هەر ١٠٠ هەزار کەسەکە وەڵامی نا “نێگەتیڤ”یان پێدراوەتەوە.
عیماد ئەلسەید لە هەر یەک لە لەو کەسانەی سەردانی کردوون ١٥٠٠ کرۆنی سویدی وەرگرتووە و بۆ دانی کارت و وەرەقەی سەلامەتی ١٠٠٠ کرۆنی دیکەشی لێ وەرگرتوون. شایانی باسە کە ئەو کلینیکە بە بڵاوکردنەوەی بانگەشەی شەش کاتژمێری بۆ تێست و تاقیکاری نەخۆشی کۆرۆنا  “پی سی ئار” سەرنجی هاووڵاتیان و ئەو کەسانەی گەشت دەکەن، بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

ئەو پزیشکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە مەترسییەکی گەورەشی تووشی کۆمەڵگەی سوید کردووە، چونکە پێدەچێ لەو ١٠٠ هەزار کەسە، دەیان هەزار کەس گیرۆدە و هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بووبن و بە وەرگرتنی کارتی سەلامەتی و دڵنیایی، لە نێو کۆمەڵگەدا بێ ترس و خۆف گەڕابن و، لە هەمان کاتدا بە هەزاران مرۆڤیان تووشی نەخۆشی کردبێ.

عیماد ئەلسەید ساڵی ١٩٩٣چۆتە وڵاتی سوید، ئێستا پۆلیسی ئەو وڵاتە بە دوای رێوشوێنی ناوبراودا دەگەڕێ، شوێنی کار و دەرمانخانەی تۆمەتبار لە ژێر ناوی ” پزیشکی گروپێن” لە چەند گەڕەک و ناوچەی “شیستا، مارشتا، ترساو، ئەپلەندس وێسبی، بندهاگن، هالوندا و ئاکالا و چەند شوێنی دیکەی لە شاری ستۆکهۆڵم هەبووە و هەموو ئەو بەناو تاقیکارییانە ” پی سی ئار” لەو شوێنانە سەبت کراون، بە بێ ئەوەی کە بۆ هیچ تاقیگایەک ڕەوانە کرابن.

پۆلیسی سوید لە بەدواداچوونی خۆیدا، لەپڕ هەڵیکوتاوەتە سەر چەند دەرمانخانەیەک لە ” شیستا، ئوپلەندس وێسبی، بندهاگن، و ناوەندی ستۆکهۆڵم و دواتر بۆی دەرکەوتووە کە هەموو ئەو دەرمانخانانە پێشتر چۆڵ کراون و کارمەندەکانیان خۆیان حەشار داوە.

خێڵان بەختیار

___

کۆنفدراسیۆن پیرۆزبایی و پشتیوانی لە دەستەخوشكی نێوان عەنکاوە و ستێرلینگ هایتەس دەکات

nusar1

بیلاڕوسیا بەڵگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژى پەنابەرانی لەلایەن پۆڵەنداوە داوەتە عێراق

KDC

سێ کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی بەریتانیا سەرکەوتنییان بەدەستهێناوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW