KDC

ئەمریکا دووەم هێرشی بۆ سەر گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق ئەنجامدا

درەنگانی شەوی رابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانەوە هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا، بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش هێرشەکە “وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو گروپانە بۆ سەر بەرژەوەندی و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق”.

لەراگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا باسی لەوەکرد، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن سوپای ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریادا، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو گروپانە بۆ سەر بەرژەوەندی و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق. 

لەلایەکی تریشەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کێربی ئەوەی خستەڕوو، “بە فەرمانی سەرۆک بایدن، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی بەرگری وردی ئاسمانیان کردۆتەسەر کۆمەڵێک شوێنی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا”.

هاوکات، بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بەهۆی هێرشەکانی شەوی رابردووەوە چوار چەکداریی سەر بە حەشدی شەعبی کوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، هێرشەکان دوو شوێنیان لە سوریا و شوێنێکی دیکەیان لە عێراق کردۆتە ئامانج کە بۆ کارپێکردن و هەڵگرتنی چەک بەکارهێندراون. 

لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەریکا، ئەمە دووەمین جارە جۆ بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا فەرمانی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بدات، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق فەرمانی ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانیدا.

___

چالاکوانێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا دەسەپەێندرێت

KDC

دادگای دەستووری تورکیا لێکۆڵینەوە لە پرسی داخستنی هەدەپە دەکات

KDC

ئیسرائیل شوێنی مەشقی هاویشتنی درۆنە ئێرانییەکان ئاشکرا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW