KDC

پەنابەرێکی سوری هاوکاری پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکات

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتوون و زۆربەیان ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون، وەک پۆڵەندا و هەنگاریا و ڕۆمانیا، لە بەرانبەردا گەنجێکی سوری بڕیاری دا بە ئاڕاستەی پەنابەرە ئۆکرانییەکان و بە مەبەستی یارمەتیدانیان بڕوات.

عومەر ئەلشەکالی تەمەن 28 ساڵ، پەنابەرێکی سورییە، لەسەر بنەمای ئەزموونی خۆی دوای هەڵاتنی لە شەڕی سوریا، بڕیاری دا بۆ ئەوەی لە نەهامەتییەکانیاندا لەگەڵ ئۆکرانییەکان هاوهەڵوێست بێت، بەرەو رۆمانیا بڕوات و هاوکارییان بکات.

عومەر بە ئیف پی گوت: “من وەک پەنابەرێک لە شەڕی سوریا، بە قوڵی ئاگاداری ئەو ترسەم کە پەنابەران لە کاتی هەڵاتندا تێیدەپەڕینن و هەوڵ دەدەن بگەنە شوێنێکی ئارام، ئێستا هەوڵ دەدەم، تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت، یارمەتی بۆ ئۆکرانییەکان ببەم، کە هیوایان پێبەخشێت”.

هۆتێلی نزیک سنووری ئۆکرانیا

عومەر بۆ یارمەتیدانیان چوو بۆ شاری سێریتی باکووری ڕۆمانیا، کە لە چوار هەفتەی ڕابردوودا 130 هەزار کەس لە ئۆکرانیاوە سنوورەکەیان بڕیوە و، زۆربەیان ژن و منداڵن، کاتێ یەکەم جار گەیشتە دەروازەی سنوورەکە، کچێکی بچووکی بینی کە هاواری باوکی دەکرد و دەگریا.

ژمارەی ژن و منداڵەکان زۆربوون عومەر، بە بەراوردکردنی لەگەڵ شەپۆلەکانی پێشووی پەناهەندەیی، کە لەو ماوەیەدا زۆربەی ئەو ئاوارانە پیاو بوون، ئەمڕۆ پیاوانی ئۆکرانی تەندروست بۆ بەرگری لە سوپای ڕووسیا لە وڵات مانەوەیان هەڵبژاردووە.

ئەو بڕیاری دا، ئەو پارەیە بەکاربێنێت کە کۆمەڵەی پەنابەری توانیویانە کۆی بکەنەوە، دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەمەوپێش دایمەزراندبوو، بەو پارەیە بڕیاری دا هەموو ژوورەکان لە هۆتێلێکی بچووکی نزیک سنوورەکە بەکرێ بگرێ، کە دوتوانێت زیاد لە 100 پەنابەر جێیان بێتەوە.

بێ گەڕانەوە

عومەر لە کاتی هەڵهاتنی ترسەکانی شەڕی سوریادا، کۆچی خۆیی بەبیردێتەوە و، دەڵێت، دوای ئەوەی لە سوریا بە بەردەوامی دەستگیرکراوە بە هۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی دژ بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە ساڵی 2012دا، بڕیاری دا ڕابکاتە تورکیا.

لەتورکیاوە دوای تێپەڕاندنی رۆژانێکی زۆر سەخت، لەگەڵ دوو هاوڕێیدا گەیشتە یۆنان، عومەر پاش ماوەیەکی کورت لە ئەڵمانیا، نیشتەجێبوونی لە یۆنان هەڵبژارد و، کاری بۆ یارمەتیدانی پەنابەران و کۆچبەران کرد، ئەو نەیتوانیوە دایک و باوک و براکانی ببینێت، کە نزیکەی 12 ساڵە لە سوریان، ئەو بە ئەی ئێف پی ی گوت، کە هیواخوازە بگەڕێتەوە بۆ بینینیان، بەڵام ئەمە لە ئێستادا گونجاو نییە.

سێ ساڵ پاش گەیشتنی بۆ یۆنان، بە تەواوی لە ماوەی ساڵی 2017دا، عومەر کۆمەڵەی پەنابەری خۆی لە یۆنان دامەزراند، ئەوەش بە ئامانجی یارمەتیدانی ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی، کە هەموو ڕۆژێک دەگەنە ئەوێ، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی ژیان لە کەمپەکانی کۆچبەراندا، کۆمەڵەکەی ئامانجی سەرەکی بوو بۆ یارمەتیدانی پەنابەران لە کاتی داواکارییەکانی پەناهەندەییان.

دۆزینەوەی ئەوانەی پێویستییان بە یارمەتی هەیە

لە کاتی نەخۆشی کۆرۆنا، حکوومەتی یۆنان زۆرینەی زۆری پەنابەران و کۆچبەرانی گواستەوە لە کامپە قەرەباڵغەکان بۆ دوورگەکانی یۆنان و شارەکانی ناوەوە. دوای ئەم هەنگاوە، ئیدی کارەکانی کۆمەڵەی خێرخوازی عومەر رووی لە کەمی کرد، بەڵام دوای ئەوەی شەڕی ئۆکرانیا دەستی پێکرد، جارێکی دیکە کۆمەڵەکەی دەستی کرد بە گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

شەکال و 10 هاوپیشەی کۆمەڵەکەی گەشتیان بۆ باکووری ڕۆمانیا کرد، بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەوانەی لە جەنگ ڕایان کردوو، بەڵام گەیشتن بەو شوێنە ئاسان نەبوو، چونکە بوونی پاسپۆرتێکی سوری بووە هۆی ئەوەی کە چەند جارێک لەلایەن پۆلیسەوە بوەستێنرێن و، لێپرسینەوەیان لێبکرێت، ئەوەش وای لێکرد هەست بە گۆشەگیری بکات.

___

ئاگادارییەک بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا و دەوروبەری

nusar1

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کەناڵی ڕووداو دەکەن

nusar1

سویسرا: ناوەندی بازل کۆنفرانسی خۆی سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW