KDC

دەزگای نهێنی سوید: موسڵمانە توندڕەوەکان ئارەزووی چوونە ئۆکرانیا دەکەن 

فرێدریک هالسترۆم، سەرۆکی دژە تیرۆر لە دەزگای نهێنی سابۆی سویدی، دەڵێ ئەوان نیازێک لە نێوان گرووپە موسڵمانە توندڕەوەکان دەبینین بۆ گەشتکردن بۆ ئۆکراینا بە مەبەستی شەڕکردن.

هالسترۆم ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەوان زانیارییان دەربارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشداری بکەن هەیە و، خەڵکانی ڕاستڕەو و ئیسلامییە توندڕەوەکانن.

بەڕای هالسترۆم، ئەو گرووپانە پاڵنەرێکی فیکری تەواو جیاوازیان هەیە و، چەندین پاڵنەری جیاواز هەیە، کە دەیانەوێت بڕۆن بۆ ئۆکرانیا.

گوتیشی: “دەکرێت هەستێکی ئارەزوومەندانە بێت بۆ بەشداریکردن و زیادکردنی توانای شەڕکردن، یا گەڕان بەدوای جۆش و خرۆشدا وەک ئەوەی بینیومانە لەو حاڵەتانەدا کە شەڕڤانان بۆ سوریا و عێراق گەشتیان دەکرد”.

سابۆ ڕەتی دەکاتەوە ژمارەی ئەو کەسە توندڕەوانە بڵاوبکەنەوە، کە لە سویدەوە نیازیان هەیە بڕۆنە بۆ ئۆکرانیا، یا ئەوانەشی کە ڕۆیشتوون.

هالسترۆم جەختیشی لەوەکردووەتەوە، کە بەشداریکردن لەو شەڕەدا، سەرپێچی نییە، بەڵکو ئیشی ئەوان وەک سابۆ، ئەوەیە کە بزانین ئەگەر کەسێک پاش بەشداریکردنی لەو شەڕەدا بە مەبەستی ئەنجامدانی شتێکی دیکە بگەڕێتەوە سوید، ئەوە گرینگە.

جێی باسە، لە ساڵی 2014دا، هێزە ڕاستڕەوەکانی سوید لە شەڕی دژی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، پاش داگیرکردنی کریمیا بەشدارییان کرد

___

لاڤرۆڤ: هەوڵ بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەوروپا دەدەین

nusar1

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەسەر جەنگی جیهانی سێیەم بەڵێنێک دەدات

KDC

ناوەندی بێرمینگهام کورتە فیلمێکی نمایش کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW