KDC

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

دوو بەرپرس بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، بەپێی ئەو فەرمانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە دەرکراوە، نابێت ڕێگە بە ژنانی ئەفغانی بدرێت بە فڕۆکە و بەبێ هاوەڵی نێرینە گەشت بکەن، وە فەرمانەکەش ڕەوانەی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانە کراوە، کە لە ئەفغانستاندا فڕۆکەیان هەیە.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، فەرمانەکە نێردراوە بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لەلایەن وەزارەتی بڵاوکردنەوەی فەزڵ و نەهێشتنی گەندەڵی تاڵیبانەوە، کە جێگەی وەزارەتی ئافرەتانی گرتەوە، بەپێی ڕێنماییەکە، ئەو ژنانەی کە بلیتی فڕۆکەیان کڕیوە، بەبێ هاوەڵی پیاو دەتوانن تا ئەمڕۆ دووشەممە گەشت بکەن.

سنووردارکردنی چوون بۆ پارک بۆ ژنان و هەروەها کۆتوبەندی لەسەر دەستگەیشتنی ژنان بە پارکەکانی نێو کابولی پایتەخت و دەووروبەری سەپاندووە، هەر ئەو وەزارەتە ڕۆژی یەکشەمە گوتی، لە هەمان ڕۆژدا ژن و پیاو چوونیان بۆ پارکەکان قەدەغە دەکرێت، لە کاتێکدا ژنان تەنیا لە ڕۆژانی یەکشەمە و سێشەممەدا ڕێگەیان پێدەدرا بچنە نێو پارکەکانەوە و، پیاوان دەیانتوانی لە نێوان چوارشەممە و شەممە بچنە نێو پارکەکانەوە.

بەم دواییانە، تاڵیبان لە بڕیارەکەی خۆی بۆ کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی و خوێندنگەی یەکسان بۆ خوێندکارانی کچ، پاشگەز بووەتەوە، ئەو بڕیارنامەیەی کە لە ڕێککەوتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکوومەتی دەرەوەدا رێککەوتنی لەسەر کراوە، تاڵیبان رایگەیاند، کە بەداخراوی دەمێنێتەوە تا پلانێکی نوێ بۆ کردنەوەی قوتابخانە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی داڕێژرێت.

___

ئەمەریکا هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنێتەوە

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێک ساز دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW