KDC

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر کۆچبەران هەوڵ دەدەن لە بیلاڕووسەوە بگەنە پۆڵەندا و، لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 134 کەس هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە، لە بەرانبەریشدا دەستەڵاتدارانی پۆڵەندا ئەو کۆچبەرانە بە دڕندە تاوانباردەکات.

پەرژینێکی کانزایی پتەو بە درێژایی 186 کیلۆمەتر لەسەر سنووری پۆڵەندا- بیلاڕووسیا دەنرێت و، تا مانگی حوزەیران، دروستکردنی ئەو پەرژینە تەواو دەبێت، کە بە تەلی دڕکاوی و بریندارکەر داپۆشراوە.

دەستەڵاتدارانی پۆڵەندا، ئەو کۆچبەرانەی دەستبەسەرکردووە کە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە و، لە بەیاننامەیەکی پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا هاتووە، کە کۆچبەرانی ئەفغانستان، عێراق، میسر، سودان، یەمەن، تورکیا و کوبا دەستگیرکراون، لە کاتێکدا هەشت کەس لە ئیتالیا و سێ ئۆکرانی و چوار هاوڵاتی پۆڵەندی، بە تۆمەتی یارمەتیدانی کۆچبەران لە سنوورەکە دەستگیرکراون و، هەتا هەشت ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.

لە شوێنێکی دیکە، پاسەوانانی پۆڵەندی دووپاتیان کردەوە ،کە ڕێگرییان لە گرووپێکی 10 کۆچبەری کردووە، کە لە سنوورەکە بپەڕنەوە و، بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە دەستەڵاتدارانی بیلاڕووسیا دەستیان لەو هەوڵەدا هەبووە.

ڕێکخراوی مرۆیی پۆڵەندا گرووپی گرانیکا، ڕایگەیاند، دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ نێو دارستانەکە و، بە شێوەیەکی دڕندانە دەیانگەڕاندنەوە بۆ بیلاڕووس، کە گرووپێکی کوردی عێراق بوون و منداڵی ساوای کەمتر لە دوو مانگیشیان پێبووە.

لە پرۆزجی بیلاڕووس، هەزاران کۆچبەر هێشتا لەو شوێنەدان، کە زۆربەیان لە عەمبارێکی گەورەدا دەژین.

بە گوێرەی گوتەی گرووپی گرانیکا، دەستەڵاتدارانی بیلاڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە کامپەکەیان چۆڵە و هەمووان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، یا چاوەڕێی دیپۆرتکردنەوەن لە مینسک، بەڵام ئەو کۆچبەرانەی لە کامپی پرۆزجیە بوون لەلایەن بیلاڕووسەوە گواستراونەتەوە بۆ سەر سنوور و پاڵیان پێوەدەنێن تا بڕۆنە پۆڵەندا.

دروستکردنی دیواری سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس بۆ ڕێگەگرتن لەو کۆچبەرانەی، کە ساڵی ڕابردوو دەستیان کرد بە گەیشتنیان بە پۆڵەندا، کاتێ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووسیا هانی خەڵکی دا، کە بێنە مینسک، لەوێشەوە ڕێگای ئازادیان دەبێت بۆ گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا.

هەرچەندە دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی ڕێگەیان بە کۆچبەران نەدا کە سنووری وڵاتەکەیان ببەزێنن و، زۆربەیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هاتبوون و، بەشێکی زۆریان گەڕێندراەوە بیلاڕووس و، بەلانی کەمەوە 19 کەسیش مردن، ئەوەش لە ئەنجامی ئەوەی لە دارستانەکەدا بە بێ پەناگا و چاودێری پزیشکی دەمانەوە، گاردیان راپۆرتیداوە کە تەرمی هەندێک کۆچبەر دۆزراوەتەوە، کە لەلایەن ئاژەڵەکانەوە پارچەپارچە کراون.

لەلایەکی دیکەوە، پۆڵەندا پێشوازی لە ملیۆنان ئۆکرانی دەکات ، کە لە شەڕ هەڵهاتوون.

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە مامۆستایانی وانەبێژی کوردی ئۆنلاین بۆ منداڵانی تاراوگە کرد 

KDC

ئۆکرانیا: دیلە رووسییەکان رادەستی دایکانیان دەکەنەوە 

KDC

بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی پێش دیپۆرتکردنیان بۆ ڕواندا مانیان لە خواردن گرتووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW