KDC

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی سیاسەتی پەنابەری فەڕەنسا دەکات

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە بڵاوی کردەوە، سیاسەتی پەنابەری حکوومەتی فەرەنسای بە جیاکاری ناساندووە و لەگەڵیدا ئیدانەی کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو وڵاتە هۆشداری لە لێشاوی کۆچبەرانی ئەفغانی دا، لەکاتی هاتنە سەردەستەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، هاوکات پێشوازی لەو کەسانەش دەکات، کە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەڵاتوون.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ڕایگەیاند، فەڕەنسا دوورە لە مۆدێلی ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و مافەکانی مرۆڤ، هاوکات سیاسەتی پێشوازیکردنی کۆچبەرانیشی لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئیدانەکرد، کە لەسەر بنەمای جیاکاری دانراوە.

ناتالی گۆدارد، بەڕێوەبەری گشتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، گوتی: “ئەوەی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا بینیومانە، پێچەوانەی توندی قسەی دەستەڵاتدارانی فەڕەنسایە، کە ساڵی ڕابردوو لە پێشوازیکردنی کۆچبەرانی ئەفغانی کردیان”.

ئەفغانیەکان بەزۆر دیپۆرتکرانەوە و ئۆکرانییەکان پێشوازییان لێکرا

لە مانگی ئابی 2021دا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی پەنابەران کردەوە لە کاتی ئاماژەدان بە کۆچکردنی نا ئاسایی لە ئەفغانستان، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێستاش بەردەوامی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی ئەفغانی هەیە بۆ وڵاتەکەیان و ژێر دەستەڵاتی تاڵیبان.

لە مانگی ئەیلولدا، وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەوە، کە لانی کەم 20 ئەفغانی نێردراون بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لە ژێر ڕێنماییەکانی دوبلین، لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستەڵاتیان گرتۆتە دەست.

ناتالی گۆدارد، گوتی: ئەو ڕێکخراوانە داوایان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، کە لەو کاتەدا پاراستنی کاتی بۆ پەنابەرانی ئەفغانی دابین بکەن و، داواکارییەکان چارەسەر نەکراون، وەزیرە ئەوروپییەکان دەستبەجێ پارێزگاریان لە پەنابەرانی ئۆکرانی کرد، پاراستنی کاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕێ دەدات لە یەکێتی ئەوروپا بمێننەوە، جگە لە کار و گەیشتن بە چاودێری تەندروستی و پەروەردە.

بەڕای جیان کاستیکس، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، دەوڵەتی فەرەنسا پلانێکی پێشوازی دامەزراندووە، کە زیاتر لە 100 هەزار شوێن دابین دەکات بۆ خانووبەرەی ئەوانەی لە جەنگی ئۆکرانیا هەڵاتوون. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوەکە، تێبینی ئەوەی کردووە، کە دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا، بە زۆر کۆچبەرانی چیچانی دەگەڕێننەوە بۆ ڕووسیا، سەرەڕای مەترسی پێشێلکاری جدی مافی مرۆڤ لەوێ.

فەرەنسا مامەڵەی خراپ لەگەڵ کۆچبەران دەکات بەتایبەتی لە کالاس

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئاماژەی بە چارەسەری وێرانکەری کۆچبەران لە فەڕەنسا کرد، بە تایبەت لە باکووری هەرێمی بادۆ کالاس، کە کۆچبەران بەدەست دەستدرێژی و گوشاری هێزەکانی پۆلیسەوە دەناڵێنن، هەروەها ڕێگری لە گەیشتنی مرۆیی دەکەن بۆیان.

دادگای هەرێمی Douai باکووری فەرەنسا، لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی کامپێکی کۆچبەران لە کالاس، پارێزگاری هەرێمی بادۆی کالاسی تۆمەتبار کرد بە خۆلادان لە دەستەڵاتی دادوەری، ئەو داوای دەرکردنی کرد کە بە نایاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، دادوەری بەرپرس گوتی، کە ئەو کۆمەڵانە چەند ساڵێکە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پارێزگار هیچ دەستەڵاتێکی نییە، تا کامپەکان چۆڵ بکات و کۆچبەران دەربکات.

___

یۆنان:ناوەندێکی نوێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات و دانیشتوانی دورگەکەش ناڕازین

nusar1

بەریتانیا چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوبەشی ڕێکخراوەکوردستانییەکان ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەبرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW