KDC

لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا. 

رەحیم رەشیدی/واشنگتن

رۆژی هەینی، رێکەوتی 1ی مانگی 4ی 2022، لە کەشوهەوایەکی ساردو بارانی دا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی و رەوەندی کوردستانی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قائیماقامی شارەکەدا هەڵدرا.
جێرد کراهام، قائیمقامی شاری بینگهامتۆن،، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو شوێنە وەکوو گرینگیدان بە رۆڵی کوردستانیان باس کرد. ناوبراو باسی لەوەش کرد کە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێن و دووپاتی کردەوە کە پێویستە پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو کوردستان پتەوتر بکرەن. هەروەها قائیمقامی بینگهامتۆن، ئاشکرای کە کە ناوبراو لە رۆژمێری شارەکەدا ئەوە جێگر دەکات کە هەموو ساڵێک لە نەورۆزدا ئاڵای کوردستان هەڵدرێ. یەکەمین جار، ساڵی 2016 لە رێورەسمێکدا ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای قائیمقامیەتی شاری بینگهامتۆن بەرزکراوەتەوە.
لە وتووێکی کورتدا لەگەڵ قائیمقام وێرای سپاس و دەست خۆشی پشتیوانییەکانی لە دۆزی کوردستان، هاوکات پێشنیاریم پەکرد کە هەوڵ بدات شارەکەیان وەکوو دەستەخۆشکی یەکێک لە شارەکانی کوردستان بناسرێ. لە بەرانبەردا قایمقام بۆچوونەکەی بە بابەتێکی باش و بەسوود لێکدایەوە.

یاسای دەوڵەتی فیدراڵ رێگای بە شارەکان داوە کە بتوانن وەکوو رێزلێنان بۆ جیاوازییەکانی وڵات و لە پێناو دادپەرەریدا، بۆ ماوەی چەند رۆژ ئاڵای و هێمای نەتەوەو رێکخراوە جۆربەجۆرەکان لە پاڵ ئاڵای وڵات و ولایەتدا هەڵبکرێ

___

ژنە چالاکوانێکی کوردە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

KDC

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت

nusar1

گەنجێکی سویدی دەڕفیندرێت و داوای پارەیەکی زۆر بۆ ئازادکردنی دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW