KDC

زریانێکی بەھێز لە ئەڵمانیا و سویسرا دەدا

دوێنێ شەو زریانێکی توند لە باشوری ڕۆژئاوای ئەڵمانیایدا و لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەڵمانیا فراوان بوو، زریانێکی بەهێز لەگەڵ بایەکی بەهێز و بارانێکی زۆر بەسەر چەند ناوچەی باشووری ئەڵمانیا و سویسرادا ھات ، لە هەندێک ناوچەدا زیانی لێکەوتەوە ، هاتووچۆی ڕاگرت و زۆر ماڵ و شوێن پڕبوون لە ئاو ، وەک ئەوەی لە شتوتگارت ڕوویدا ، بەشێک لەگواستنەوەو ھاتووچۆیی لەشاری شتوتگارت ڕاگرت ، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕۆژی سێشەممە ( 29 ی حوزەیرانی 2021 ) ئەم زانیاریانەیان ڕاگەیاند .
لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا هیچ قوربانییەک لە ئەڵمانیا دا نەبوو. بەڵام لە سویسرا زریانەکان پێنج برینداری لێکەوتەوە ، سەرەڕای زیانە ماڵیەکان .
لە شتوتگارت پایتەختی ھەرێمی بادن-ڤۆرتمبێرگ، چەندین تونێل میترۆی شەمەندەفەر ی پڕ ئاوبوو ، لە بەشێک لەو ناوچانە گواستنەوەی گشتی بەناچاری ڕاگیرا .
ناوچەکە سەرەڕای بارانێکی بەھێزو هەورە بروسکەی توند و بایەک بە خێرایی 100 کم لە سەعاتێکدا، خەڵکی خستتبوە ترس و دڵە ڕاوکێوە ، پێشبینی کرا ئەم زریانە بگاتە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی وڵات .
کۆمپانیای شەمەندەفەری دۆیچە_ بان ڕایگەیاند لە ئێستادا لە ناوچەی شتوتگارت “هیچ هێڵێک لە کارکردندا نییە” بای بەهێز هەروەها زیانی بە سەربانی ئۆپێرای شتوتگارت گەیاند و ئاو دزەی کردە نێو ئۆپێرا ، ئەوەش بووە هۆی هەڵوەشانەوەی نمایشێک ، له شاری ڕوتلینگن له نزیک شتوتگارت بە ھۆی بەھێزی زریانەکەوە پەیوەندی زۆر دەکرا بە تیمەکانی فریاگوزایەوە تا بەدەم ھاوڵاتیانەوە بچن .
چه ندین شارۆچکه ی بچووک له هه رێمی باشووری ڕۆژئاوا بەر لافاو کەوتن ، لە تینشتایگ ئاستی ڕووبارەکە بەرزبووەوە و چەند شەقامێکی بچووک بەر لافاو کەوت ، چەندین ڤیدیۆی تایبەت کە لە میدیاکانی ئەڵمانیاوە گواسترانەوە، تۆرنادۆی بچوک و لافاو پیشاندانی ئوتومبێل لە نێوئاوێکی زۆردا ، لەگەڵ شکانی بەشێک لە دارو درەخت لە نێو شەقامەکاندا .

ھەرێمی بایەر و ھەرێمەکانی ناوەڕاستی ئەڵمانیا تاگەیشتە ھەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستفالن ، زریانی بەهێز یان بەخۆیانەوە بینی ، ئەوەش بووە هۆی دروست بوونی لافاو ، ئاوچونە نێو ماڵەکان ، بێگومان ئەمەش کارو ئەرکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و فریاکەوتن قورستر کرد ، بەپێی دەسەڵاتی ناوچەکەیەکەم تیمی تۆپی پێ لە یانەی ماینز لە ڕاینلەند پاڤالتز ناچار بوو یەکەم مەشقی تیمەکە ڕابگرێت لە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ ، دوای چەند خولەکێک بەهۆی ڕەشەبایەکی توند لەگەڵ هەورە تریشقە و هەورە بروسکە و بارانێکی بەخوڕ خزمەتگوزاری کەشناسی ئەڵمانیا پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە ڕوو بە ڕووی ئەم زریانە دەبنەوە .
زەرەرو زیانەکانی لە سویسرا
ھەمان زریان و شەپۆلی بارانبارین و بایەکی زۆر سویسرای گرتەوە ، لەگەڵ بوونی تەرزەیەکی بەھێز ، لەھەندێک شوێن قەبارەی گەیشتە 7 سم ھێندەی تۆپ گۆڵف دەبوو ، بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ئای تی ئێس ، ھەندێک لە کانتۆنەکانی سویسرا پۆلیس و ھێزەکانی فریاگوزاری بەردەوام لەئەرکدابوون و لە یەکێک لەو ئەرکانەیاندا ڕزگارکردنی 16 قوتابی مناڵ لە پۆلێکدا لەگەڵ دوو کەس لە ھاوەڵی قوتابیەکان بەھۆی زۆری و بەھێزی تەرزەوە گیرھاتبوون .

___

ناوەندی هۆلی بەریتانیا کورتە فیلمێکیان نمایش کرد

nusar1

سەرۆکی مافیایەکی تورکیا وڵاتەکەی جێهێشت

nusar1

بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری لە بەرزبونەوەی نرخی خواردەمەنی دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW