KDC

ئیسپانیا :بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی هەزاران دۆسیەی داواکاری پەنابەران لە ناودەچێت

کێشەیەکی تەکنیکی لە ڤالەنسیای ئیسپانیا دەبێتە هۆی لە دەستدانی هەزاران فایلی داواکاری پەنابەری

کێشەیەکی تەکنیکی بووە هۆی لە دەستدانی هەزاران فایلی داواکاری پەنابەری، کە نێردراون بۆ بەرپرسی پارێزگای ڤالەنسیای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا، پێویستە هەموو پەناخوازان جگە لە ئۆکرانییەکان، دووبارە لە رێی ماڵپەڕێکەوە داواکاری پێشکەش بکەنەوە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، کە هەزاران ئیمەیڵ کە تۆماری پەناخوازانی تێدایە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە ئۆفیسی بەرپرس لە تۆمارکردنی داواکارییەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی پارێزگای ڤالەنسیای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ونبووە.

ئەمەش بووە هۆی لە دەستدانی هەموو داواکارییەکانی پەنابەری، کە لە 28ی کانوونی دووەمەوە لە پارێزگای ڤالەنسیا داواکراون.

کێشە تەکنیکیەکان لە فەرمانگەکانی کۆچبەران، ٤٠٠٠ ئیمەیڵیان سڕیوەتەوە، هەموو ئەو کەسانەی کە داواکاریەکانیان لە ناردووە، دەبێت دووبارە داواکاری بنێرنەوە، جگە لە ئۆکرانییەکان.

ناجێگیری بۆ داواکردنی پەناهەندە لە ڤالەنسیا

لە وەڵامدا، دەستەڵاتداران گوتیان کە لە ئێستادا کار لەسەر سیستمێکی نوێی داواکاریی پەنابەری دەکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەمان بارودۆخ دووبارە نەبێتەوە.

بەڵام ئەوەش بەومانایە دێت کە جگە لە هەموو ئەو کەسانەی، کە داواکارییەکانی پەنابەریان لە دەست چوو، لە ئێستادا ناتوانن داوای پەنابەرێتی نوێ لە ڤالەنسیا تۆمار بکەن.

هەرچۆنێک بێت ئەو کێشەیە تەکنیکیە، کاریگەری نەبوو لەسەر فایلەکانی پەیوەست بە ئەوانەی کە لە شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەڵاتوون، دەستەڵاتداران کەناڵێکیان بۆ پەناخوازانی ئۆکرانی داناوە وەک بەشێک لە پلانەکەیان بۆ بەڕێوەبردنی ژمارەی زۆری گەیشتنەکان (لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تا 20ی ئازار نزیکەی 25 هەزار ئۆکرانی گەیشتوونەتە ئیسپانیا، کە 9000 کەسیان داوای پاراستنی کاتیان کردووە).

نەتوانینی پەنابەران لە تۆمارکردنی فەرمیدا، مانای ئەوەیە کە ڕووبەڕووی ماوەی چاوەڕوانییەکی درێژتر دەبنەوە بۆ وەڵامدانەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ماوەیەکی درێژ چاوەڕوانی بۆ ئەو پەنابەرانەی، کە لە پارێزگای ڤالەنسیا فایل تۆمار دەکەن.

دەتوانیت کرتە بکەیت لەسەر ئەم لینکە بۆ زانینی ئەو هەنگاوانەی پێویستە بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئیسپانیا

www.Legalizades.se/tramites

___

ئێران مێرمنداڵێکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی ئینتیمای نیشتمانی سازدەکات

nusar1

قوبرس گۆرانکاری لە یاسای پەنابەران دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW