KDC

داواکاری گشتی پێشووی نێودەوڵەتی کارلا دێل داوای دەستگیرکردنی پۆتین دەکات

پۆتین تاوانباری جەنگە؟ ئەمە داوای کارلا دێل پۆنتی دادوەری داواکاری گشتی پێشووی نێودەوڵەتی داگای تاوانبارانی جەنگی ڕواندا و یۆگۆسلافییای پێشوو بووە، داوای فەرمانی دەستگیرکردنی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا دەکات، مەحاڵە بتوانێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات!

دادوەری داواکاری گشتی دێل پۆنتی، بۆ ڕۆژنامەی Le Temps سویسری ڕاگەیاند، “پۆتین توانباری جەنگە و پێویستە پەلە بکرێت لە دەرچوونی فەرمانی دادوەری بۆ ڕێوشوێنی دەستگیرکردنی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، لە بەرانبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی شاری بۆچای و، چەندین تاوانی دیکەی جەنگ دژ بە ئۆکرانیا”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، پێداگیری لەسەر هەڵوێستی شەڕانگێزی پۆتین و، بەرپرسانی دیکەی روسیا کرد، کە لە ئۆکرانیا تاوانیان ئەنجام داوە، هەر لە سەرەتای هێرشی داگیرکاری دژ بەو وڵاتە لە 24ی مانگی دووی ئەمساڵ، کە پێویستی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی هەیە، بۆئەوەی ڕێوشوێنە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەیەکی وردی لە بارەوە بکرێت.

جێی ئاماژەیە، دادوەر کارلا دی پۆنتی، خەڵکی سویسرایە و تەمەنی 75ساڵە، وەک دادوەر لە داواکاری گشتی نێودەوڵەتی بۆ تاوانبارانی جەنگ، لە ساڵی 1994 لە شەڕی ڕواندا و یۆگۆسلافیا دادوەری دادگای تاوانبارانی جەنگی کردووە.

سۆران حەسەن

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆبازیی لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و جیهان دەکات

nusar1

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی 30قوتابی کوردی دەرچووی دانیشتووی سوید کرد

nusar1

ئەمەریکا لە بارەی پلانێکی تێکدەرانەی ڕووسیا بەرامبەر ئۆکرانیا هۆشداری دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW