KDC

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بەفەرمی ناساند

ئەمڕۆ 30.06.2021 ، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکا بە زۆرینەی دەنگ تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دژی کەمینە ئایینییە ئێزدیەکانی شەنگال وەک کۆمەڵکوژی ناساند ،ئەمەش دوای ئەوەھات شاندێکی بەلجیکی بە سەرۆکایەتی جۆرج دالامان ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا ، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا فیلیپ فاستنسکیپ، سەرۆکی ڕێکخراوی قوربانیانی تیرۆر لە فەرەنسا و بەلجیکا و چەند رۆژنامەنووسێکی فەرەنسی و بەلجیکا ، لە کوردستان لە مانگی شوبات و ئازاری 2020 لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوربانیانی ئێزدی کۆبوونەوە و لە نزیکەوە سەردانی کەس و کاری قوربانیان و خەڵکی شەنگال و کەمپەکانی پارێزگاکانی کوردستان لەھەرێم و (ڕۆژئاوا ) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پاشان بۆ گفتوگۆکردن لە 2021.01.28 دا ئەندامانی پەرلەمانی بەلجیکا جۆرج دالمان، ڤانسا ماتز، کوین میتسۆ و کاترین فونک (پێشنیار بۆ بڕیارێک دەربارەی ناسین و دادگایی کردنی تاوانباران و ناساندنی ئەم تاوانە بە کۆمەڵکوژی دژی ئێزدییەکان و هاوکاری بۆ دانیشتوانی ئێزدی) پێشکەش بە پەرلەمان کرد . دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئێزدیان دژ بە جینۆساید کە لە سەرەتاوە لە ڕێگەی پەیوەندییەکانییەوە دوای پرۆژەکە کەوت ، پڕۆژەکە لە 10 لاپەڕە خۆیی دەبینێتەوە لە پێشنیار و بڕیار ، بە زمانەکانی هۆڵەندی و فەرەنسی ، وردەکاری زۆر لە تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان تێدایە ، زانیاری لەسەر ئاینی ئێزدی، یاسا نێودەوڵەتیەکان و ئاماژەدان بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتی، هەروەها ئەو بڕیارانەی لە جیهاندا دەرکراون و پەیوەستن بەوەوە

یەکەم : هەموو کۆمەڵە بەلجیکیەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دانبەوەدا بنێن ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی تاوانی کۆمەڵکوژیە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامی داوە .

دووەم : تاوانباران بەگشتی لە عێراق و سوریا نابێت بێ سزا دەربازیان بێت .

سێیەم : هەوڵەکانی دادگای بەلجیکا چڕتر بکرێتەوە لە پێناو ناساندن و دادگایی کردنی هەر بەلجیکیەک کە تێوەگلابێت لە ڕێگەی هاندان و پشتگیری کردن لە بکەری تاوانەکانی دژ بە کۆمەڵگای ئێزدی .

چوارەم : داوا لە حکومەتی بەلجیکا دەکەین یارمەتی پێشکەش بە ئێزیدییەکان بکات کە بە هیوای گەڕانەوەن بۆ شارو گوندەکانی خۆیان بەپێی ئەو ڕێکەوتننامەی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە بەغدا جێبەجێ بکرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاودێری بکات .

پێنجەم : دەبێت بەلجیکا بەشداری بکات لە بنیاتنانەوەی شارو گوندە زیانلێکەووتووەکان .

شەشەم : یارمەتی مرۆیی دیاریکراو پێشکەش بەو گروپانە بکرێت کە دوچاری توندوتیژی سێکسی ، کۆیلایەتی یان بەدکاریی و نائینسانیی و سوکایەتی کردن بە کەرامەت بوون .

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

سوید: بەڵگە لە دژی ئەو کەسانەی کەلە توندوتیژییەکان بەشداربوون کۆدەکاتەوە

nusar1

ئوسترالیا: بە مەبەستی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ سوپای بە سیدنیدا بڵاوە پێدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW