KDC

دادگا ساکاڵاکەی ئەردۆغانی دژ بە کلیچدارئۆغلو رەتکردەوە..دەرکەوت کەسوکاری باج نادەن

داواکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا لەسەر سەرۆکی CHP کەمال کلیچدارئۆغڵو، بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی هێنا.

ئەردۆغان سكاڵایەکی قەرەبووکردنەوەی لە دژی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کلیچدارئۆغڵو تۆمارکردووە، ئەوەش بەهۆی تۆمەتبارکردنی ئەندامانی خێزانەکەی بە خۆلادان لە باج.

کلیچدارئۆغڵو لە ساڵی 2017دا ڕایگەیاند، کە کوڕ و برا و مامی سەرۆک ئەردۆغان لە نێوان کانوونی یەکەمی 2011 و، کانوونی دووەمی 2012دا، 18 ملیۆن دۆلاریان بۆ دوورگەی مان ی بەریتانی گواستووەتەوە، بۆ خۆلادان لە دانی باج.

جەلال کیلیتش، پارێزەری سەرۆکی CHP کەمال کلیچدارئۆغڵو، وتی، کەیسی قەرەبووکردنەوەی ئەردۆغان لەلایەن دادگای باڵای پێداچوونەوەوە ڕەتکراوەتەوە.

پارێزەری جەلال کیلیتش وتی: “ئەمجارە دادگای باڵا وانەیەکی دایە ئەردۆغان لە دۆسیەی دوورگەی مان، کە سەرۆک کەمال کلیچدارئۆغڵو ڕاست بوو و بردیەوە! ئێمە بەردەوام دەبین لە بردنەوە و دەرسیان پێدەدەین! قسەی ئێمە بۆ ئێمەیە”.

___

سەرۆکی بەرازیل تۆمەتبارە بە گیان لە دەستدانی دەیان هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی

KDC

كۆمسیۆن بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد

KDC

وێڕای نەبوونی بەڵگە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەر هونەرمەد هۆزا جانێ درا

KDC
KDC

FREE
VIEW