KDC

هیواو ئاواتەکانی نیمۆ خۆشناو لە نیو هونەری کارئەکتەریدا

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر

کچە کوردێك لە خانەوادەیەکی ناسراوی کوردستانی خاتوو نیمۆ خۆشناو تەمەن ١٧ ساڵ گیرساوەی ووڵاتی نەرویژ ، لە خانەوادەیەکی کورد پەروەرو نیشتمان ناسراو کە باوکی بەڕێزیان دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی لە ووڵاتی نەرویژ .. منداڵەکانیان وا ڕاهێناوە و پەروەردە کردوە کە زمان و کەلتوورو ووڵات و نیشتیمان …. هێما بەنرخەکانیان بێت بۆ ناساندنی کەلتوورو هونەرو کەڵچەری کوردستانی . لەگەڵ ئەوەی کەلە قۆناغەکانی خوێندن و خۆ ناساندن لەنێو کۆمەڵگای نەرویژیدا کاری ڕۆژانەی ئەو خانەوادانەیە ، کاری هونەرو کەڵچەری پیشەیەکی تری ئەو کچە هونەرمەندەیە کە دەیەوێت لە ڕێگای نواندنەوە خۆی و خانەوادەکەی و نیشتیمانەکەی بە جیهانی دەرەوە بناسێت .
نیمو خۆشناو لە زۆر چالاکی شانۆیی و کارئەکتەریدا بەشدار بووە لە قوتابخانەو لە سەنتەری چالاکی هونەری و گروپە تایبەتیەکان ، کە وەکو کار ئەکتەرێك دەرکەوتووە ، وە دەیەوێت دەموچاوێکی کار ئەکتەری بێت لەم قۆناغەی تەمەنیدا ، بەتایبەتی هەنگاو نان بەرەو تۆمارو نمایشی کارئەکتەری لە سەر تەختەی شانۆ ، ئەو زنجیرە شانۆو دەقە هونەری یانە بەتایبەتی لە جیهانی منداڵاندا وە گەیاندنی پەیام و بیرۆکەی بابەتەکان وای کردوە کە چالاك وانانی هونەری شانۆیی گرنگی بەم کچە ئەکتەرە نمایش کارە بدەن بۆ ئەوەی بناغەیەکی هونەری گرنگ تۆمار بکات وە لەسەر بناغەیەکی هونەری ئەکادیمی ڕێڕەوی هونەری بگرێت . بەشداریەکانی خاتوو نیمو لە بواری جیهانی منداڵ لە ووڵاتی نەرویژو سوئید لە پەروەردەی قوتابخانەکان گرنگی و سوودی تایبەتی خۆی هەیە ، وە زۆرێك لە کارە هونەریەکانی وەکو زنجیرە تۆمار دەکات بۆ تەلەفزیون ونمایش کردنی لە بەرنامەی هونەری منداڵان دا ، ئەمە لەکاتێکدا کێشەی قوتابیان و مامەڵە کردن لەگەڵ هزرو تەمەن و بۆچونەکانیان لە چوارچێوەیەك چارەسەر دەکات ، کێشەی قوتابیان و مامەڵەکردن زنجیرە شانۆیی و نمایش کردنێکە کە پێك دێت لە ٦ زنجیرە وە هەر زنجیرەیەکیش پێك دێت لە ٥٠ بەش ، ئەم پرۆژەیەش لە سەرەتایی ساڵەوە دەستی پێ کردوە کەلە هاویندا کۆتای پێ دێت ، وە زنجیرەیەکی تریش دەستیان بە وێنە گرتن کردووە .
قوتابی نیمو خۆشناو قوتابیەکی چالاک لە بواری شانۆ و نواندن دا بەشداری هەبووە لە زنجیرە کارێکی هونەری بەناوی سوپەر کریم کە لەم مانگەدا نمایش دەکرێت ، بەشدارە لە چالاکی شانۆگەری قوتابخانەکاندا بەتایبەتی لە زنجیرەی دژ بە نەتەوە پەرستی و نازیش ، بێگومان بەشداری کردووە وەکو ڕۆڵی سەرەکی ئێستاش بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان تەلەفزیونی نەرویژی فلیمێکی دیکومێنتاری تۆمار دەکەن ، وە لە ووڵاتی ڕۆمانیاش بانگێش کراوە بۆ چالاکی هونەری .
گرنگی دان بە جیهانی منداڵان بەتایبەتی هونەری شانۆ گرنگی وە پێگەی تایبەتی خۆی هەیە ، وە جێگە کردنەوەی کچە کوردێك لە نێوەندی ئەو هونەرە وە لە ووڵاتانی ڕۆژئاوای و کارەکەش بواری پەروەردەیی بێت ، کارێکی ئەوەندە ئاسان نی یە ، بێگومان پشتگیری دەوێت وە شارەزایی دەوێت لەو بوارەدا ، کاری هونەری شانۆی منداڵان یان قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی دەبێت هاوکاری و هەوڵدەرێکی گرنگت لەگەڵدا هەبێت .
ئەو بەهرە هونەریەش لە خاتوو نیمو خۆشناودا بەدی دەکرێت بۆیە خانەوادەکەی هەوڵدەری ئەون وە مامۆستایانی قوتابخانەکانیش ئەو پێگەو هزرەی قوتابی دەزانن بۆ بەرەو پێش چوونیان لەو بوارەدا .

___

بەریتانیا بەمەرج ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات

KDC

ئەمەریکا: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری باڵوێزخانەی عێراق کۆبووە

nusar1

دەقی بریاری یونیسکۆ تایبەت بە تۆمارکردنی ھەورامان لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوورییە جیھانیەکانی UNESCO

KDC
KDC

FREE
VIEW