KDC

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید سوتاندنی شوێنە گشتییەكان ئیدانە دەكات

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید شێوازی كاردانەوەی هەندێك لە موسلمانانە توندروەكان لە سوید لە دژی هەنگاوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن كەسێكی دانیماركییەوە ئیدەانە كرد.

فیدراسیۆنی ناوبراو لە بەیاننامەیەك دا دووپاتی كرد كە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ژێر چەتری (ئازادی ڕادەربرین) مایەی شەرمەزارییە و جێگەی قبوولكردن نییە، و داوا لە دەسەڵاتدارانی سوید كرد ئیتر هەستیاریی ئایینی لەو جۆرە كارانەدا رەچاوبگرن و لە كاردانەوە خەراپەكان وریا بن بۆ ئەوەی نەبنە هۆكاری تێكدانی بارودۆخی گشتی.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەش دا، ئەم جۆرە نارازییەو كاردانەوەی خەراپ و ناشارستانیانەی لەلایەن موسلمانانی توندڕەو كراون وەكوو پەلاماریی دژی كارمەندانی پۆلیس و سوتاندنی پاس و شوێنە گشتییەكان، تەنها خزمەتی لایەنە راستگرەكان و ئەو لایەنانە دەكات كە لە دژی بوونی بیانی و پەنابەران لە وڵاتی سوید كار دەكەن.

___

پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

KDC

حکومەتی سویسرا لەئەگەری کەمبوونەوەی پێداویستیەکانی کارەبا دەکۆڵێتەوە

KDC

نەمسا: فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرێنرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW