KDC

ئەمریکا بنکەی ئاسمانی باگرام رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان ده‌كاته‌وه


قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی دێت، لەو میانه‌شدا ئەو هێزانە ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازییان رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان کردووەتەوە.

دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکریت بە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس-یان راگەیاندووە هێزەکانیان بنکەی ئاسمانی باگرام-یان رادەستی ئاسایشی نیشتیمانی ئەفغانستان و هێزەکانی بەرگریی ئەو وڵاتە کردووە، ئەمڕۆش هێزەکانی ئەمریکا کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستانن ئەو بنکە ئاسمانییەیان بەجێهێشت.

بنکەی ئاسمانی باگرام یەکێک بوو لە خاڵە سەربازییە گرنگەکانی ئەفغانستان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ناتۆ.

هەریەکە لە جۆرج ده‌بلیو بوش، باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا بوون سەردانی ئەو بنکە ئاسمانییەیان کردووە، چونکە هێمایەک بووە بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

حکومەتی ئەمریکا لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان گەیشتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی تا یەکی ئایاری ٢٠٢١ تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکێشێتەوە، بەڵام دواتر ئیدارەی جۆ بایدن ماوەی کشانەوەکەی بۆ ١١ی ئەیلوول درێژ کردەوە.

___

وەرزی بێ باوکی

nusar1

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

تاهیر هەورامی: ڕەوەندی کورد پێشمەرگە ئاسا لە وڵاتانی دەرەوە بەرگرییان لە مافەکانی کورد کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW