KDC

مانجستەرسیتی ڕووبەڕووی پاشای خولی یانە پاڵەوانەکان دەبێتەوە

عەلی جەمال

ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە شانۆی ڕووبەڕووبوونەوەی، هەردوو یانەی مانجستەرسیتی و ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەیاری پێش کۆتایی.

ڕیاڵ مەدرید چاوی لەبەدەستهێنانی ١٤هەمین جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، کاتێک توانی ئەم وەرزە بەئاستێکی نموونەیی دەربکەوێت لە قۆناغی ١٦ یانەی پاریس سانجێرمان تێپەڕێنێت و، لە قۆناغی هەشتیش، یانەی چێڵسی لە پاڵەوانیەتیەکە دوور بخاتەوە و زەنگێکی مەترسی بۆ یانەی مانجستەر سیتی، کاتێ لە قۆناغی یاری پێش کۆتایی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

هەروەها یانەی مانجستەرسیتی دەیەوێت بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا، نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە لە ژێر راهینەری بەتوانا، پیپ گواردیولا، یانە ئینگلیزیەکە لەقۆناغی ١٦ لە یانەی بەنفیکا بباتەوە و، لە قۆناغی هەشتیش ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید ببووەوە لە یاریەکی زەحمەتدا توانی لێی بباتەوە، لە قۆناغی پێش کۆتای ڕووبەڕووی یانە شاهانەیەکە دەبیتەوە.

لە مێژوودا هەردوو یانە شەش جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید دوو یاری بردۆتەوە و یانەی مانجستەرسیتی دوو یاری بردۆتەوە هەر دوو یانەکە لە دوویاریدا یەکسان بوون، هەروەها یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەشیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢، کە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانە شاهانەییەکە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بە ئەنجامی ٣_٢ لەیانەی مانجستەرسیتی بباتەوە.

هەر دوو یانەکە لە خولی ناوخۆیی وڵاتەکەیان، لە پێشەنگی خولەکە دێن کە ریاڵ مەدرید بە ئەنجامدانی ٣٣ یاری ٧٨ خاڵی کۆکردۆتەوە، تەنیا پێویستی بە یەک خاڵە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان، وە یانەی مانجستەرسیتی بەئەنجامدانی ٣٢ یاری ٧٧ خاڵی کۆکردۆتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تواناکانی هەریەکە لە یاریزانان کاسمیرۆ و ئالابا بێبەش دەبێت و، ناتوانن بەشداری یاری مانجستەر سیتی بکەن، بەڵام یاریزان مێندی لە ڕاهێنانەکان بەشداری کردووە بۆ ئەم یارییە گرینگە ئامادەیە، هەروەها لەلایەن خۆشییەوە یانەی مانجستەر سیتی هەریەکە لە یاریزانان کانسیلۆ و جۆن ستۆنز و واڵکەر بەشداری ناکەن.

___

ئەمەریکا یەکێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکانی کابووڵ دەکوژێت

KDC

یەکێتی ئەوروپا بە هیواشی و بەچەند هانگاوێک دەستبەرداری وزەی ڕوسیا دەبێت

nusar1

ئیسرائیل 65 عەرەبی بازرگانی نایاسایی چەک دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW