KDC

کامیل لێکووز: بەریتانیا و ڕواندا ڕێگا بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە،بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە ئەنجامبدەن

چەند ڕۆژێک دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان شانشینی یەکگرتوو و ڕواندا سەبارەت بەناردنی پەناخوازان بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییە، دانیمارکیش گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی پۆڵ کاگام دەستپێکردووە و هیوایخواست هەمان جۆر رێککەوتنیان هەبێت. وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن چ ئەنجامێکیان هەبێت لە دوای ئەم ڕێککەوتنانە؟ ماڵپەڕی کۆچبەر نیوز لە برۆکسل، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کامیل لێکوز توێژەری پەیمانگای سیاسەتی کۆچبەران لە ئەوروپا کردووە.

کۆچبەر نیوز: ئایا ڕێککەوتنی نێوان ڕواندا و بەریتانیا لەسەر ناردنی پەناخوازان بۆ کیگالی وەرچەرخانێکی مێژووییە؟

کامیل لێکووز: ئەم ڕێککەوتنە لە دوو ئاستدا مێژووییە، سەرەتا لەسەر مەرجەکانی پەناخوازانی تازە گەیشتوونەتە ڕواندا، لەو شوێنەی داوای پەنابەری دەکەن، دەنێردرێن. هەروەها رواندا دەبێت فایلەکەیان هەڵسەنگێنێت، ئەم جۆرە هاوبەشییە پێشتر لە ڕابردوودا هەبوو، وەک ئەمەریکا لەژێر دەستەڵاتی ترامپ و گواتیمالا، بەڵام ئەم دۆخە بەتەواوی هاوشێوە نییە، چونکە ئەو کەسانە پێش گەیشتنیان بۆ ئەمەریکا بە گواتیمالادا تێپەڕین.

لە دۆخی بەریتانیادا جیاوازە، چونکە ئەو پەناخوازانەی لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا دەنێردرێن، لەوانەیە پێشتر هەرگیز بە رواندایا تێنەپەڕیبێت، ڕێککەوتنی نێوان ئەم دوو وڵاتە بێوێنەیە.

لەوەش زیاتر، لەم حاڵەتەدا ئێمە شایەتی ڕێککەوتنێکی نێوان دەوڵەتی ئەوروپی و ئەفریقیشین. شانشینی یەکگرتوو پەیماننامەی جنێف (لەسەر دۆخی پەنابەران) پەسەند کرد، کە پاش جەنگی جیهانی دووەم دامەزراوە. تێڕوانینی واژۆکەرێک بۆ پەیماننامەی جنێف، گەیشتن بەم جۆرە ڕێککەوتننامەیە (لەگەڵ دەوڵەتی ئەفریقی) بەشێوەیەکی ڕەمزی زۆر بەهێزە.

کۆچبەر نیوز: ئایا ئەم ڕێککەوتنە وا لە رواندا دەکات، کە لە کاروباری مافی پەنابەرێتیدا بۆ بەریتانیا ژێردەستە بێت؟

کامیل لێکووز: لە پێش هەموو شتێکدا چەند پرسیارێک لەبارەی شەرعییەتی ئەم ڕێککەوتنەوە سەرهەڵدەدات، کە ڕەنگە لە سەرەتاوە جێبەجێ نەکرێت.

کەواتە ئەگەر دەقەکە بەهێز بێت، بۆ نموونە چی ڕوو دەدات بۆ ڕوانداییەکان کە دەیانەوێت داوای پەنابەری لە بەریتانیا بکەن؟ بۆ هاوڕەگەزبازان (هاوڕەگەزبازی لە ڕواندا تاوانبار ناکرێت، بەڵام لەوێ قوربانی جیاکارین)، ئەوانەی پەیوەندی خێزانیان هەیە لە ئینگلتەرا، یان کەسانی کەمئەندامی بێ هاوکاری؟ بەرگریکارانی بیانی دەبێت ڕێگاکان بدۆزنەوە بۆ پاراستنی پەناخوازان لە یەکخستنی ئەم ڕێککەوتنە.

بەڵام من باوەڕ ناکەم کە ڕواندا ببێتە کاری لاوەکی بۆ شانشینی یەکگرتوو، ئەو لە پێگەیەکی بەهێزدایە. بەگوێرەی مەرجەکانی هاوبەشییەکە، کیگالی دەبێت مۆڵەت بدات بە هەموو کەسێک، کە دێنە خاکەکەی، بەکورتییەکەی حکومەتی ڕواندا دەتوانێت هەندێک پەناخواز ڕەتبکاتەوە، ئەوان پێشتر وتوویانە کە بە تۆماری تاوان کۆچبەران قبوڵ ناکەن، کەواتە پێشبینی دەکرێت بەریتانیا لەژێر فشاردا بێت، نەک بە پێچەوانەوە.

کۆچبەر نیوز: ئایا ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ڕێککەوتنە سیاسەتی وەرگرتنی کۆچبەران لە ئەوروپا بگۆڕێت؟

کامیل لێکووز: چەندین وڵاتی وەک دانیمارک و نەمسا ئارەزوویان لەم جۆرە ڕێککەوتننامەیە دەربڕیوە.

شانشینی یەکگرتوو سەرکەوتوو بووە لە هاوبەشکردنی لەگەڵ وڵاتێکی ئەفریقی (ڕواندا)، کە دەنگێکی بەهێزی هەیە لە کیشوەری ئەفریقا، بۆیە ڕەمزی بڕیارەکە زۆر باشە و بۆ دانیمارک نیشان دەدات کە ئەم پەیماننامانە گونجاون، لە ڕابردوودا یەکێ لە بەربەستە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئەوروپا دۆزینەوەی دەوڵەتێکی هاوبەش بووە بۆ (وەرگرتنی پێشوازی لە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان). ئێستا لەندەن زەمینە بۆ وڵاتانی دیکەش خۆش دەکات و دەریخستووە کە ئەم جۆرە ڕێککەوتنە پێویستە.

دەوترێت دانیمارک دانوستانەکانی لەگەڵ کیگالی دەستپێکردووە و تا ئێستا دەبینرێت، کە کۆپنهاگن ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی، من دڵنیا نیم دانیمارک وەک وڵاتێک کاریگەری هەیە وەک بەریتانیا بۆ دانوستان.

کۆچبەر نیوز: کۆمسیۆنی ئەوروپا دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان لەندەن و کیگالی، زۆر گرنگ بوو ئایا یەکێتی ئەوروپا کاتی هەیە بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە کردارانە لە وڵاتانی ئەندام؟

کامیل لێکووز: ئەم ڕێککەوتنە بە ڕوونی کاریگەری هەیە بۆ پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا.

بۆ ئەوەی بڵێین ئەم پەیماننامەیە کێشەکانی بەڕێوەبەرایەتی سنوورەکان چارەسەر دەکات، ئەوەیە کە لە ڕاستیەکان بپەڕێتەوە لە ڕاستیدا ئاڵۆزترە و پێویستی بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە، بۆیە هێشتا چارەسەرێکی کورتخایەنانەیە.

ئازادی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە کردارانە، کێشەیەکی ڕاستەقینەیە چاکسازی لە سیستمی پەناخوازی ئەوروپا (سیستەمی پەناخوازی ئەوروپایی باو) وەستان و، بووە هۆی گرژییەکی گرینگ لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا، بە تایبەتی لەسەر بنەمای هاودەنگی.

بەڵام قەیرانی ئۆکرانیا دەریخستووە کە هاوکاری دەتوانێت لە ئەوروپادا هەبێت، ئەم دینامیکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بناغەی هاوکاری داهاتوو لە نێوان دەوڵەتەکان دابنێین و، سیاسەتێکی هاوبەش دابمەزرێت.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یولانی دانیمارک ئاهەنگی نەورۆزیان ئەنجام دا 

KDC

ئیسرائیل هەڕەشە لە کۆمارى ئیسلامى دەکات!!!

KDC

ناڤاندا رەڤەدندا کوردستانی ل واشنتون ئاهنگا نەوروزئ ل دارخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW