KDC

وەین مەرۆتۆ: هێرش بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسا و سەروەرییە

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ‌دژی داعش، رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرش بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی یاسا و سه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی عێراقه‌.

وه‌ین مه‌رۆتۆ گوته‌بێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: پابەندین بە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکان.

گوته‌بێژی هاوپەیمانان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکان، رای وایە کە ئاسایش و سەروەری عێراقیان پێشێلکردووە، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، کە هێرشە مووشەکی و درۆنە بۆمب رێژکراوەکان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی عێراق.

وه‌ین مه‌رۆتۆ دووپاتیشی دەکاتەوە، کە هەر هێرشێك بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێشێلی یاسا و سەروەری و دامەزراوەکانی عێراقە.

ئەوەشی گوتووە، کە سەرکردەکانی عێراق پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردووەتەوە بۆ پاراستنی ئەو بنکە سەربازییانەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان تێدا جێگرکراون

___

بەلجیکا: کار بۆ دروستکردنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دەکرێت

nusar1

چالاکوانان و مافپارێزەرانی کۆچبەران سکاڵا لە دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەدژی یۆنان تۆماردەکەن

nusar1

دوو کورد لە سێدارە دەدرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW