KDC

دوای 10 مانگ لە سێدارەدانی گەنجێک سزاکەی ھەڵدەوشێتەوە

دوای تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر لەسێدارەدانی گەنجێکی کوردی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، دادگای باڵای ئێران سزاکەی هەڵوەشاندووەتەوە، داواکاری گشتیی ورمێش بە کەسوکارەکەی راگه‌یاندووه‌ دەتوانن بۆ وەرگرتنی خوێنبایی، سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام کەسوکارەکەی رەتیدەکەنەوە خوێنبایی وەربگرن و داوای دادپەروەری دەکەن.

خدر قەویدڵ، خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ، ساڵی 2013 بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکرا و دواتر لقی 2ی دادگای شۆڕشی ورمێ سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند. قەویدڵ لە تەمەنی 36 ساڵیدا و لە 9ی ئه‌یلولی 2020 لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە درا.

به‌پێی زانیارییه‌كان خدر و هاوڕێیەکی بە دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشەوە ده‌ستیگیركراون، بەڵام ماددە هۆشبەرەکە هی خۆیان نەبووە و تەنیا گواستوویانەتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەوان چەند کەسی دیکە بە 12 کیلۆ شیشەوە گیراون، بەڵام ئەوانیش ئازادکراون.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئێران بەرزترین رێژەی لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی خۆی لە جیهاندا هەیە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ساڵی 2020 لە ئێراندا 246 کەس لە سێدارە دراون. ئەو کەسانە بە تاوانی وەک کوشتن، دەستدرێژی، بارزگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و “شەڕ لەگەڵ خودا” لە سێدارە دراون.

___

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوادەکەوێت

KDC

پلاتفۆرمی کوردانی هامبورگ ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز کرد 

KDC

وێبینارێکی تایبەت

KDC
KDC

FREE
VIEW