KDC

ئەڵمانیا.. قەدەغەی بەرھەم ھێنانی به رهه مه پلاستیکییه کان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە 03.07.2021 وە وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ڕێککەوتننامەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەدەغەکردنی بەرهەمە پلاستیکییەکان ، ئەوانەی پاش بەکارهێنانی جارێک فڕێدەدرێنە زبڵەوە، وەک قاپی پلاستیکی تاک بەکاردەهێنرێن، پەرداخی خواردنەوە و جۆرەکانی دیکە، ئەمڕۆ جێبەجێ کرا

بەپێی یاسایەکی یەکێتی ئەوروپا کە لە ساڵی 2019ەوە قەدەغەی کەلوپەلی پلاستیکی کردووە، بڕیارە هەموو بەرهەمە پلاستیکییەکان لە ئەڵمانیا و هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە بازاڕدا مامەڵەیان پێوە نەکرێت و چی دی بەکارنەھێنرێن .
لە ئێستاوە بازرگانە بەرھەم ھێنەرەکان و دوکاندارەکان دەبێت جێگرەوەی ئەم پلاستیکانەی قەدەغەکراون بەکاربھێنن ، دەکرێ لە شووشە یان کانزا دروست کراوبن ، هێشتا دەکرێت ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا لەبەردەستدان، بفرۆشرێن .

یەکێتی بازرگانی ئەڵمانیا وای دادەنێت کە هێشتا “بڕێکی زۆر” هەیە ، ئەو کەرتە پێویستی بە فرۆشتنی دەبێت بەبێ ئاشکراکردنی چەندێتی دیاریکراو .

جگە لە قەدەغەکردنی ئەو ماددانەی کە لەسەرەوە باسکراون، بەرهەمەکانی یەک جار بەکاردێن و جێگرەوەیان نیە ، دەبێ لەزگەی تایبەت بەو ئاگادارکردنەوەیە لە بەرھەمەکە بدرێت ، لە ئەڵمانیا دەسەپێنرێن ئەمانە بریتین لە بەرهەمی پاکوخاوێنی کەسێتی ، کوپی پلاتستیکی گەشت ، جگەرەی فلتەرکراو بە پلاستیک .

پۆستەرەکان مەبەستیان ئاگادارکردنەوەی بەکاربەرانە لە زیانە ژینگەییەکانی پلاستیک و ڕێنماییکردنیان بۆ بەکارهێنانی گونجاو ڕێکاری دروست لە ڕزگاربوون یان فرێدانی دوای بەکاھێنانی مادەکان وەک ئەرکێکی نیشتمانی ، بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەدەغەکردنی پلاستیک دەکەوێتە سەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ، بە وتەی وتەبێژی پەرلەمانی ئەوروپا.

___

فەرەنسا:کوژرانی تیرۆرست سومانا بۆرایان ڕاگەیاند

nusar1

تورکیا :ئیمام و خەتیبێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر 10خوێندکاری منداڵی کچ

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕۆژی ئاڵا سازدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW