KDC

ئایا کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانی دەرگاکانیان بەڕووی پەنابەراندا دەکەنەوە؟

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمپانیا گەورەکان، جیا لە دیوچە پۆست، کۆمپانیا سەرەکیە ئەڵمانییە لیستکراوەکان، پەناخوازان بە ڕێژەیەکی کەم دادەمەزرێنن.

ڕاپرسییەکی کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانی، کە لە لیستی بۆرسەدا تۆمار کراون، ئاشکرای کردووە کە ئەو کۆمپانیایانە جگە لە (دیوچە پۆست)، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە پەنابەران دادەمەزرێنن.

چونکە کۆمپانیاکان زۆرجار هیچ کارمەندێکی پەنابەر وەرناگرن، فەرمانبەرانی ئەو هەشت وڵاتەی کە زۆرترین پەناخوازن لە ئەوروپان و ڕاپرسییان لەسەر دەکرێت: سوریا، ئەفغانستان، ئێران، عێراق، ئێریتریا، سۆماڵیا، نایجیریا و پاکستان دێن.

بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن خزمەتگوزاری میدیای پەنابەرە ئەڵمانیەکانەوە ئەنجامدراوە، دویچە پۆست بڵاویکردۆتەوە، کە لە ئێستادا 5700 پەنابەری دامەزراندووە.

کۆمپانیای کیمیایی و دەرمانسازی بایر، 81 کارمەندی پەنابەری دامەزراندووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، 50 پەنابەر نێردراونەتە گرووپی کاڵای بەکارهێنەری هینکڵ.

دابینکەری دەرمانسازی سارتوریوس، 28 کارمەندی هەبووە، کە بریتی بوون لە سوری، ئەفغانی، ئێرانی، عێراق و ئێریتریا و سۆماڵی و، نایجیریا و پاکستان.

ئاڕ دەبلیو ئی 26 کارمەندی هەیە، 25 کارمەند لە کۆمپانیای پێداویستی وەرزشی ئەدیداس، 21 لە پوما، 20 لە کۆمپانیای بیمەی ئەلیانز و، 5 لە دابەشکردنی کیمیایی برێنتاژ.

ئینگراتینگ پرسیاری کرد بۆ 32 لەو 40 کۆمپانیایەی کە لە ئیندێکس دی ئەی ئێکس لیست کراون، کە 22یان ڕایانگەیاند، ناتوانن هیچ ژمارەیەک دابین بکەن، لەو 10 کۆمپانیایەی کە زانیاریان پێشکەش کردووە، کە یەکێکیان گوتوویەتی، کە هیچ پەنابەرێک دانامەزرێنێت.

لەو کاتەوەی هێرشەکەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا لە 24ی شوباتەوە دەستی پێکرد، زۆرێک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان ئامادەیی خۆیان دەرخست بۆ بەکرێگرتنی پەنابەران، بە وتەی مارتن زالەر، سەرۆکی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاکە، کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری دەوڵەتی ئەڵمانیا، دیوچە باهن، ئێستا زیاتر لە 20 پەنابەری ئۆکرانی دامەزراندووە.

___

فەرەنسا: لیژنەیەک لە کوردانی هەر چوار پارچە دامەزرێنرا

nusar1

رێبەر ئەحمەد: بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام هەموو رێککارێک دەگرینە بەر

KDC

ئەندامێکی ناوەند داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەڵمانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW