KDC

لەنێوان سنووری فەڕەنسا و ئیتالیا ڕێگری لە کۆچبەران دەکرێت

لەلایەن بەرپرسێکی فەرەنسییەوە، هۆڵێکی بچووکی ئاشکرا کراوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە لەسەر خاکی ئیتالیا دانراوە، لەو سنوورەوەی کە بەزۆری کۆچبەران لێی دەپەڕنەوە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کە پێش چوونە ناو خاکی فەرەنسا ڕێگری لە کۆچبەران بکەن و، چەند کاتژمێرێک پێش ڕادەستکردنیان بە دەسەڵاتدارانی ئیتالی لە ژوورەکەدا دایان بنێن، ڕێکخراوە مرۆییەکان ئەو ڕێوشوێنانە بە نایاسایی دەزانن و ئیدانەی دەکەن،
لە سەردانێکی ڕۆژی دووشەممە (16ی ئایار) بۆ چەند شوێنێکی دەستبەسەرکردن لە ناوچە سنوورییەکانی فەرەنسا و ئیتالیا، سیناتۆر گیوم گونتار سەرسام بوو بە زانینی هەبوونی ژوورێک، کە دەکەوێتە ناو خاکی ئیتالیاوە کە سەر بە پۆلیسی سنووری فەڕەنسایە.
باڵەخانەکە ژوورێکی شووشەی چوارگۆشەیە، دەکەوێتە نێوان دەروازەی تونێلی فرێگۆس کە بەرەو فەرەنسا و ڕێگای شاخی بەرەو گوندی باردۆنیچی ئیتالییە، کە لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی ئیتالی بەڕێوەدەبرێت، لە ڕێگەی ئەم ناوچە سنوورییەوە بەزۆری کۆچبەران لە ئیتالیاوە بە نایاسایی دەچنە فەڕەنساوە، بەڵام پۆلیسی سنووری فەرەنسا ڕێگری لە کۆچبەران دەکات، تەنانەت پێش ئەوەی بچنە ناو خاکی فەرەنساوە و، گەڕان ئەنجام دەدەن لەسەر پاسەکانی پەڕینەوە لە سنوورەکە و ئەوانەی بێ کاغەز دەستگیر دەکەن و دەیانخەینە ناو ئەو ژوورە شووشەی، کە “نوسینگە و کۆمپیوتەر و کورسییەکی گەورەی ڕەشی لێیە”، پۆلیسی سنوور ئەو کەسانەی کە لەسنوورەکە دەستگیر کراون، ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئیتالی دەکەن بەبێ ئەوەی مافەکانیان ئاگاداربکەنەوە.
هێزەکانی سنووری فەرەنسا بەڵگەنامەیەک بۆ کۆچبەران وەردەگرن و ڕایاندەگەیەنێ کە “چوونە ناوەوەیان ڕەتکراوەتەوە” بۆ ناو خاکی فەرەنسا و پەیوەندی بە پۆلیسی ئیتاڵییەوە بکەن بۆ ئەوەی بێن و وەریان بگرن.
کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ یارمەتیدانی بیانیەکان لە سنووری (ئەنەفیە) و، نوێنەری هەرێمی ئیزیر ئەم کارە بە “کرداری نایاسایی” دەزانن کاتێک پەنابەرێک ڕێگری لێ دەکرێت بچێتە فەرەنسا، دەبێت دەسەڵاتدارانی فەرەنسا مافی خۆی ئاگادار بکەنەوە و ڕوونی بکەنەوە کە دەتوانێت داوای پەنابەرێتی بکات لە ڕاستیدا هیچ کام لەمانە جێبەجێ ناکرێت، چونکە پۆلیسی سنوور ئەو کەسانە ڕادەست دەکات، کە لە سنوورەکە دەستگیریان کردوون و نەگەیشتوونەتە خاکی ئەو وڵاتە.

___

بەرنامەیەکی تایبەتی ڕەوەند FM لەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبەجەی شەهید 

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1
KDC

FREE
VIEW