KDC

سێ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دران


سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی سەڵماس و هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا كه‌ دوانیان بران.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی ته‌مموزی 2021، سزای سێدارەی دوو برای کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوەکانی داوود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەم دوو برایە له‌ ساڵی 2009 وه‌، بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

جێگای ئاماژەیە کە داوود قاسم زاده لە کاتی دەستبەسەر کران بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان بڕبڕەی پشتی بە سەختی بریندار بووە و زۆر بە سەختی جووڵەی کردووە.

پێشتر راگەیەندراوبوو کە بەهائەدین لەکاتی ئەنجامی تاوان 15 ساڵی بووە، بەڵام هەنگاو ئاگادار بووە کە ناوبراو کاتی ئەنجامی تاوان تەمەنی 20 ساڵ و یەک مانگ بووە.

هاوکات، سزای سێدارەی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و رۆژی رابردوو لەگەڵ ئەو دوو برایە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە.
علی جمال

___

ڕووسیا ڕۆژی سەرکەوتن لە شەڕی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت

nusar1

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییەسەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی شەهیدکردنی شاری هەڵەبجە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW