بەغدا رایگەیاند، درەنگانی شەوی
دووشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. بەپێی ڤیدیۆکانیش، سیستمی بەرگریی مووشەکیی باڵیۆزخانەکە کەوتووەتەکار.
بەغدا ئاماژەی بەوەش کرد، هێزێکی زۆری ئەمنی لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوەیان پێکراوە. “ئەمەش یەکەمجارە بەمشێوەیە هێرش بکرێتە سەر باڵیۆزخانەکە و یەکەمجاریشە سیستمەکە بەوشێوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بەرپەرچی هێرشەکە بداتەوە.”