KDC

دانیشتن لە سەر ئەم کورسیە لە نێو فڕۆکە دەبێتە ھۆی دروست بوونی شێرپەنجە

لەکاتی فڕیندا یەکێک لە مۆدە هەرە بەناوبانگەکانی گواستنەوە بۆ گەشتکردن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ، مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات لەکاتی دانیشتن لە چەند کورسیەکی دیاریکراو .
ئەوە چیە ؟
بۆچی؟
دوای وەستانی زیاتر لە ساڵێک بەهۆی پانتای کۆروناوە، ژیان وردە وردە دەگەڕێتەوە بۆ کەرتی گواستنەوە و فڕۆکەوانی، پێشبینی دەکرا ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکانی رۆژانەی نێوان وڵاتان و کیشوەرەکانی ئەم هەسارەیە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات
خەڵک دەستیان کرد بە سەفەر کردن و وەرگرتنی پشوو بۆ بەسەر بردنی کاتێکی ئارام و حەوانەوەیەک دوای ئەو پاندێمیە بۆ زاڵبوون بەسەر فشارەکانی قەیرانی کۆرۆنادا ، ئەمەش وای لە خەڵک کرد بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو ماڵەوە بمێننەوە ئەم دیمەنەش زۆر جار دووبارە نابێتەوە . بەڵام گەشت کردن و چێژوەرگرتن لە گەشتێک بە فڕۆکە دەتوانێت چەندین مەترسی هەڵبگریت کەواتە ئەوە چۆنە؟
ماڵپەڕی (HNA) ئەڵمانی لەچراپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەدات : گەشتی بەردەوام بە فڕۆکە ، دەکرێت کەسێک بخاتە مەترسی شێرپەنجەوە، هەروەها باسی لەوە کردووە، مەترسیەکە زیاتر دەبێت کاتێک لە تەنیشت پەنجەرەی فڕۆکەکەوە دانیشێت ،
سەبارەت بە هۆکاری شێرپەنجە ئەگەر لە تەنیشت پەنجەرەی فڕۆکەکەدا دابنیشیت، چونکە جامی ئەم پەنجەرانە ڕێگە دەدات بە تێپەڕبوونی نزیکەی 47 لە سەدی تیشكی سەرو وەنەوشەیی ، کە مەترسی شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات.
شارەزایانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن ، کە زۆرجار بەفڕۆکە سەفەر دەکەن ، واز لەو بینینی دیمەنی نایاب بھێنن ، بەوەی لەنزیک پەنجەرەی فڕۆکەکە دانیشتن دوور بکەونەوە و لەشوێنێکی تر دانیشن بۆ ئەوەی تەندروستیتان پارێزراو بێت .
هەر لەو میانەدا ، لە توێژینەوەیەکدا پێشتر ئەنجام درابوو ، بەپێی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری زانستیی بەریتانی بۆ تەندروستی ژینگە بڵاوکراوەتەوە، مەترسی شێرپەنجە لە ژمارەی کاپتن و کارگوزارو و کارمەندەکانی نێو فڕۆکەدا بەهێزە ، وەک پێست، مەمک، ڕەحم و شێرپەنجەی غودەی دەرەقی .
پسپۆڕان هۆکاری ئەو دەرەنجامانەی لێکۆڵینەوەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەردەوام کارمەندانی ناو فڕۆکە کە ڕووبەڕی تیشکی سەرو وەنەوشەیی دەبنەوە ، هەروەها سەعاتەکانی خەویان ناڕێک و درێژن .
چۆن خۆت لە شێرپەنجە دەپارێزیت؟
لە لایەکی دیکەش دەکرێت زنجیرەیەک هەنگاوی سادە و کاریگەر پەیڕەو بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە وەک : وەرزشکردنی بەردەوام ، دوور کەونەوە لە جگەرەکێشان و کحول ، ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام ، هەروەها ڕێجیمێکی تەندروست کە میوەی فراولەی زۆر بەسوود لەخۆ بگرێت ، کە پارێزگاری لە شێرپەنجەی مەمک دەکات ، بە گوتەی گۆڤاری فرێوندنی ئەڵمانی .

___

ئەڵمانیا بە دوای سزای نوێدا دەگەڕێت بۆ بیلاڕوس

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عومەر میرانی کرد

nusar1

ماکرۆن بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری سەربازی و مرۆیی بە زیلینسکی دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW