KDC

مرۆڤە تەنیاکان زۆرن شەماڵ پەیکەر ساز لە ئەڵمانیاوە بەرەو چیاکانی قەمچووغە


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند ..
ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ برایانی هونەرمەندانم وەکو سامانە ڕەش و کاك عەلی دەروێش و ئاڵان مارف و کاك سۆران ی مەعرەز لە سلێمانی .. باس و لێکدانەوەی ئەوە دەکەین کە بۆچی هونەرمەندێك بەو هەموو داهێنانەوە ڕوو لە نامۆبوون بکات ، وە دوو ڤیدیویی ئەو کەسایەتی یەمان بەرچاو کەوت چ لە فیچەرێکی ڕووداو وە چ لە گرتەیەکی ڤیدیویەکی خۆی کە سەرتاپای خۆی لە قووڕ ناوە .. دەیەوێت ببێت بە پەیکەرێکی ووشك بوەو ئیدی ئێمە و خەڵکان بچین بۆ سەردانی مۆزەخانەکەی لە پێ چیاکانی قەمچووخە.
زۆرن ئەوانەی کە ڕاو دەنرێن وکۆمەڵگایان لێ دەکەنە زیندان . زۆر ئەو هونەرمەندانەی کە یاخی دەبن لەپای ئەو داهێنان و ژیانە تەندروستەوەیە کە هەموو حەزو گەیشتنەکانیان دەستەبەر کردووە لە ژیانی دووبارە گەیشتن بە ترۆپکی دیموکراسی و ئازادی یەکان و داهێنان .
مەزاری بێتاقەت بوون .. شەرمەزاری عەقڵ .. قوتابخانەی پێگەیاندنی عەقڵ .
هونەرمەندێکی شێوەکاری کورد کەلە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی بەشی پەیکەرسازی تەواو کردوە ، بێگومان هەر لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان دەبێت و ڕوو لە هەندەران دەکات بەتایبەتی ئەڵمانیا و لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی شاری شتوت گارت بۆ ماوەی ٦ ساڵ دەخوێنێت دواتر بۆ ماستەر ڕوو لە بەرلین دەکات و ئەفراندنی هونەرو پەیکەر دەکاتە باڵندەی ئاشتی و دەیەوێت وەکو فرۆکەکان بفڕن زۆر لە ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا باسی ئەو داهێنان و ئەفراندنە دەکەن وە زۆر کەسیش دەیەوێت هاوکاری بکات و دەستی بگرن .. بەڵام لەبەر ئەوەی داهێنەرە لەهەموو جێگایەکی ئەم ڕووی زەمینە ئیرەیی و شکاندنەوە و بچووك کردنەوەی مرۆڤەکان هەر هەن وە هەر دەبن بەتایبەتی لە کوردستانیش .. خۆی نەدایە دەست ئەو قەدەرەی کە ببێتە سەر بە حزب و لایەنێك ، زۆر چالاکی هونەری و نماش کردنی کارە وهونەریەکانی گەیاندۆتە ترۆپکی نمایش وە لە کوردستانیش ئەو پێشانگاو بیرۆکە هونەریانەی نمایش کردوە کە کوردێك کەمتر نەبێت لە پرۆسەی مرۆڤایەتی و داهێنان ، بەڵام کەمتر پشتگیری کراوە لە ڕووی پراکتیکی و ، هەرکەس دەیەوێت کارەکان و هونەرو ڕۆشنبیریەت بۆ خۆی قۆرخ بکات ئەو ویستی ناوی کورد بباتە ئاسمان وەکو باڵندە سپی و ئاشتی یەکەی ، وەکو خۆی دەڵێت عەقڵمان بە مرۆڤایەتی بەخشیوە ، لە ئێستادا دەمەوێت بیدەم بە میللەتەکەم . ئەوە شایەت ووتەی هونەرمەند شەماڵە کە لە فیچەرەکاندا باسی لێوە دەکات .
ئەو دەیویست بگاتە سەر لوتکەی چیاکان و ئیدی سوکایەتی پێوە نەکەن ، ١٠ ساڵە خۆی بە بەختەوەرترین مرۆڤ دەزانێت لەسەر گۆی ئەم زەوی یەدا چونکە تەنیایی و نامۆبوونی لە چیاکانی قەمچووخە و دابڕان لە خەڵک و میللەت چارەی دەردەکانی دەکات .. زۆر ووڵاتان گەڕاوە وەکو هیندیستان و ئیران و مەغریب و تونس و ئەوروپا ، ، بەختەوەر بووە وە تەندروست بووە ، دیارە خواداش خۆشی ویستوە .. بەڵام هەوارگەی ئێستای و داهاتووی ئەو شاخ و گوندو ئەشکەتانەیە کە نامۆبوون لە هونەرو میللەت و جەنجاڵی ژیان بۆتە ئەو هەتاوەی کە دەیەویت کۆتا ووشەی لەگەڵ ئەواندا بێت و ڕوەو ئاسمان گیانی ببەخشێت .

___

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

nusar1

شفا بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هەوڵدان بۆ پەرتەوازەکردنی کوردستانیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW