KDC

شارۆ شەماڵ لە نێو میدیا و کەناڵ و تیڤی ئۆکتۆ دا لە ڤێنا

ووشەی ئازادی بۆ گۆڕانکاری .. لەگەڵ ئازمان
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند ..


شارۆ شەماڵ لاوێکی خوێن گەرم و داهاتوویەکی پرشنگدار لە ناسینی کەلتووری نیشتیمانەکەی بە هاوڕێ و دۆستانی ئەوروپی بەتایبەتی ووڵاتی نەمسا و کوردستان بە گشتی ، لەدایك بووی ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سلێمانی و لە خێزان و خانەوادەیەکی ناسراوی ئەو شارە کە دەکاتە کوڕی نیگار و شەماڵ هەر لە مناڵی یەوە خولیای هونەرە و لە چەندین نمایشێکی شانۆییدا لەگەڵ دایک و باوکی بەشداری کردوە وە جێرمان پۆپ ئەکادیمی خوێندوە، بەشی کامێرا و مۆنتاج و کولتوور مەنجمەنت و پرۆجێکت ، ماوەی سێ ساڵە لە کەناڵی تیڤی ئۆکتۆ لە ڤییەنا کار دەکات .
بێگومان دایك باوکێکی هونەرمەندی بواری شانۆ وە ئەزموونی شانۆی ئەزموونی ئەو سەردەمە لەساڵانی ١٩٨٠ کان و ئەزموونی سەر شانۆی بەغدا و سلێمانی ، واتە پەرتووکخانەیەك پڕ لە زانستە هونەریەکان ، وە ئەکادیمی بۆ پێگەیاندنی نەوەکەیان ، کە هەردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد توانیویانە ئەو لاوە داهێنەرە خولیای جیهانە نوێ یەکەی بکەن و ڕۆشنبیری کوردی و تێکەڵ بوون بە جیهانی ئەوروپی و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەزموونێکی نوێ دا .
کورتە فیلمێکی بە ناو نیشانیNetwork failedبەرهەم هێنان لە نواندن هەردوو ئەکتەری کورد ، کاوان عومەر و گۆنا سالح
لە تەمەنی هەژدە ساڵی یەوە بە زمانی ئەڵمانی دەستی کرد بە ڕاپ لەژێر نازناوی ئازمان و هەر زوو جێی خۆی کردەوە، چونکە تێکستەکانی باسی خەم و خەیالی گەنج و کێشەی کۆمەلایەتی و بیانی لە ئەوروپا دەکات ،
ماوەیەک دوور کەوتەوە بەڵام وا دوو سالە دەستی بە گۆرانی کردۆتەوە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی سێ گۆرانی یە بە شێوازی تایبەتی راپی خۆی ، بە کوردی و ئەلمانی، دووانیان هۆنراوەی مامۆستا حەسیب قەرەداغی باپیریەتی و یەکێکیان هۆنراوەی ئازا حەسیب قەرەداغی خاڵیەتی..
شارۆ ئەم کلیپەی پێشکەش بە هەموو ئەوانە ئەکات کە بە هۆی جەنگەوە وولات و نیشتمانی خۆیان جێهێشتوە و ڕوویان لە هەندەران کردوە.ئەم خۆی یەکێکە لەو چەند ملیۆن کوردەی کە لە سالی 1991 بەرەو سنوری وولاتی دراوسێ لە هێرشی رژێمی بەعس ڕایکردووە، ئەوسا کە هێشتا تەمەنی تەنها شەش مانگ بووە، بەلام ئەم کارەساتە بووەتە بەشێک لە ژیانی و ئێستا زۆر بە شانازیەوە بەشێک لەو هۆنراوەیەی باپیری کردۆتە گۆرانی، کە تایبەتە بۆ کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ .
لە حەزو ووتەکانی شارۆ ئەمانەی لا مەبەستە : ئێمەی مرۆڤ هیواخوازی ئاشتی و سەربەستی، دەبا پێکەوە بە ئاشتی بژین .
هەروەها هونەرمەندی لاو کاكە شارۆ دەڵێ :
زۆر گرنگ بوو بەلامەوە کە هۆنراوەی باپیرم، شەو و گریان و مەرگ، دەربارەی کۆڕەوەکەی ١٩٩١ بکەمە گۆرانی بە شێوازی تایبەتی خۆم، تا ئەو کارەساتە گەورەیە بخەمە ڕوو، بە تایبەتی لەبەرئەوەی من خۆم ئەو ساتە و لە کۆڕەوەکەدا تەمەنم شەش مانگ بووە و هەموو جار دایکم باسم بۆ دەکات کە چەند زەحمەتی کێشاوە لە ڕێگا بێ نان و ئاو و سەرما و باران .
بێگومان تێكەڵ بوون لە گەڵ میدیای ئەوروپی کارێکی ئەوەندە ئاسان و سادە نی یە ، چونکە هونەرمەند بۆ خۆی دەبێت حەزەکان و خەونەکان و ئەزموونەکانی کۆ بکاتەوە و ڕۆژانە لەگەڵ ئەوکەشە لەبارەدا بتوانێت داهێنانی هونەری ئەنجام، بدات ، هونەرمەند شارۆ ئێستا لەسەر هەنگاوە داهێنان و ئەفراندنەکانی خۆیەتی وە وە توانیونێتی جێگای خۆی لە نێو میدیا و ڕاگەیاندنی ئەوروپی دا بکاتەوە ، وە ئەو سنوورە ببەزێنێت کە جیاواز تر بن لە کارە دووبارە بووەکان ، ئێستای گەنج ولاوان لە جیهانی ئەوروپا دا بێگومان هەنگاوێکی نوێ و داهێناێکی نوێ یە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی تیڤی و کۆمپیوتەری و دیوە شاراوەکانی دۆبلاژ یان شۆپی کامیراکان .

___

زۆربەی ئەو عێراقییانەی لە پۆڵەندا داوای مافی مانەوەیان کردووە ڕەتکراونەتەوە

KDC

پەرتووکی (گەڕان بەدوای دادپەروەری ) لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دادەنرێت

nusar1

ئولیانۆڤ: من سەرسامم بە گومانە ڕۆژئاواییەکان لە “جدییەتی” ی ئێران بۆ دانوستان

KDC
KDC

FREE
VIEW