KDC

بۆ یەکەمەین جار کۆلێژی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵاو پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بۆ یەكەمین جار كۆلێژێكی شوێنەواری لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، کە ئەوەش دوای هەوڵدانێکی زۆریان بووە بۆ ئەو مەبەستە.


دکتۆر زێدان برادۆستی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر لەسەر كردنەوەی كۆلێژێكی شوێنەواری لە كوردستان و، داواكارییان بە پەرلەمانی كوردستان، داواكارییەكە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكرا و، بڕیاردرا بەكردنەوەی كۆلێژی شوێنەوار لە كوردستان.

لەبەرئەوەی كوردستان هەرێمێكی دەوڵەمەندە بە بواری شوێنەوار و هەبوونی رێژەیەكی زۆری پارچەی شوێنەواری، هەر بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاریان ئاڕاستە كردووە، کە بەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین بكرێتە كۆلیژی شوێنەوار.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشدا، کە پێشنیارەكەیان لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و بریكار و سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەن و سەرۆك بەش و، كۆلیژی ئادابی زانكۆكە قبوڵ كراوە و، لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆلیژی شوێنەوار لە زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێتەوە و كارەكانی دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردن.

___

دوو پێكوته‌ كاریگه‌ریی خراپیان بۆ دڵ هه‌یه‌..ئه‌مریكا هۆشداریی دا

KDC

لەکۆبوونەوەی ئەنستیۆتی گۆڵد و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو وروژێنرا

nusar1

بەتەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بریندار دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW