KDC

‌هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی : بە 14 مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

‌هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش: بە 14 مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و 3 کەس بریندار بوون

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تەمووزی 2021، وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند:”بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان نزیکەى کاتژمێر 12:30 پاشنیوەرۆ بە کاتى ناوخۆیی، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بە 14 مووشەک کرایە ئامانج. مووشەکەکان کەوتنە ناو بنکەکە و دەوروبەرى. رێکارەکانى هێزى پاراستنی بەرگرى کارا کران. لەم کاتەدا راپۆرتە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە 3 بریندارى سووک هەیە. زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.”

___

دادگای باڵا لە ئەڵمانیا دەستەڵاتی حوکمێک لەسەر دادگاکانی دیکەی وڵاتەکەی ناهێڵێت

KDC

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

nusar1

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW