KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ 03.08 هەشت ساڵ تێپەڕی بەسەر پەلامارە تیرۆرستیەکەی ڕێکخراوی تیرۆررستانی ئیسلامی داعش دژ خەڵکی کوردستان بەتایبەت شاری شەنگال ،کە شەمشەمەکوێرەکانی تارکیکستان هێرشیان کردە سەر خەڵکی سیڤیلی شاری شەنگال و بە دڕەندەترین شێوە لە ئاستی دڕندەیی سەدان ساڵەی پێشویان پەلاماری کوردستانیان دا ،تاوانێکی تری داگیرکاری و دڕندەیان دەست پێکرد و لە هیچ شتێک سڵیان نەدەکردەوە ،لە بەکۆمەڵ کوشتن و وێرانکردن ،ڕاگواستن و کڕین و فرۆشتن بە مرۆڤەکانەوە ، و دەسترێژی کردنە سەر ژن و منداڵی کوردستان، لەهزری ڕابردویان ئەو تاوانانەیان یاداشت کردەوە

لەیادی هەشت ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برا ئیزیدیەکان سەری ڕێزو نەوازش بۆ گشت شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شاری شەنگال و قوربانیانی دەستی ڕەشی تیرۆستان دادەنوێنین ،قوربانیدان و هەوڵەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بۆ ڕزگارکردنی شاری شەنگال و هەوڵەکانی هێزەکانی دژە تیرۆر بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی ئێزیدی لە دەست تیرۆرستان بەرز دەنرخێنین ،دواکارین کە ناوچەکە لە هێزەملیشیەکانیش و بگانەکان پاک بکرێتەوە و دەسەڵاتی یاسایی بۆ خەڵکی شەنگال بگەڕێتەوە
کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی هەموو هەوڵ توانایەکمان بۆ بە ناساندنی ئەم تاوانە دژ مرۆڤایەتییە لە پەرلەمانی وڵاتانی دنیا دەخەینەگەڕ و هەروەها هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی تیرۆستان دادگایکردنیان لە شوێنێکی جیهاندا بن

شەرمەزاری سەر شۆری بۆ تیرۆرستان و نەمری بۆ شەهیدان و سەربەزی بۆ قوربانیان

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
03.08.2022

___

ڕوسیا دیەوێ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەوروپا وەکخۆی بمێنێتەوە

nusar1

حەمەتاڵ شۆڕشگێری بانە ،غەدرلێکراوی مێژوو

nusar1

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

nusar1
KDC

FREE
VIEW