KDC

وڵاتانی ئەوروپا دۆسیەی کۆچبەرانیان کردۆتە بابەتی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان

ئامادەکردنی: سۆران حەسەن

لەنێوان دژایەتی و پارێزگاری کۆچبەران لەنێو وڵاتانی ئەوروپا، پارتە سیاسیەکان بانگهێشتی هەڵبژاردنیان لەسەر کۆچبەران و چۆنیەتی ڕێگریکردن، یاخود توندکردنی یاساکانە دژ بە کۆچبەران و پەنابەران، لەگەڵ ئەوەشدا، پارتە چەپەکان و لیبراڵەکان لەگەڵ یاسای نوێ و باشترکردنی ژیانی پەنابەراندان، بەڵام ناکۆک نین لە پێداچوونەوە بە یاساکان، بەشێوەیەک، ڕێگری لە لێشاوی کۆچبەران بکرێت.

لێرە بەگشتی دەنگێکی گەورەی شەقامی سیاسی دروست بووە، لەنێو تێکڕای پارتەکان بۆ ڕێگریکردن و توندکردنی یاساکان دژ بە کۆچبەران، بەڵام پارتە ڕاستڕەوەکان ئەم کەلێنەیان زیاتر بۆ خۆیان بەکارهێناوە، بانگهێشت و بەرنامەی ستراتیژی هەڵبژرادنیان لەسەر یاساکانی کۆچبەران و پەنابەرانە، سەرەتای ئەم دژایەتیە، بەشێوەیەکی نیمچە کراوە و بە دوور لە ڕاگەیاندن، یاخود لەنێوەندی ڕاگەیاندنی نوسراودا ئاماژەی پێدەدرا، بەڵام لە قۆناغی ئەمڕۆ، بەئاشکرا و بەبیانووی پارێزگاری لە ئاسایشی نیشتمانی و دژایەتی باندەکانی بازرگانیکردن بە کۆچبەران، هەوڵەکانیان زیاتر چڕ کردۆتەوە، دژایەتییەکە زۆر فراوان بووە.

سەرەتای ئەمساڵ، بۆریس جۆنسن لە بەریتانیا، بەرنامەیەکی گەورەی ستراتیژی لەو چوارچێوەیە بە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم و، بەدووری هەزاران کیلۆمەتر دۆسییەکانیان لەوێ یەکلابکرێتەوە، بەتەرخانکردنی بودجەیەکی زۆر و بە بڕی 190ملیۆن پاوەند لەگەڵ وڵاتی پێشوازی لە پەنابەران، وەک ڕواندا، هەرچەندە بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە سەرەتا تەنیا بانگهێشتی هەڵبژاردنەکان بوو، بەڵام وڵاتێکی وەک ئیسرائیل، لە پێناوی کەمکردنەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا، پڕۆژەیەکی هاوشێوەی هەبووە، بەڵام کۆچبەران بە ئارەزوومەندانە و و پاداشتی بڕی سێ هەزار دۆلار ئەو بەرنامەیەی کاراکردبوو،
هەرچەندە سەرکەوتنی پار ساڵی پارتە سەوز و چەپەکانی ئەڵمانیا بەسەرکەوتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر بۆ ناو پەرلەمانی وڵات فراوانتر کرد، بیرۆکە، یاخود پڕۆژەی باشترکردنی یاسای کۆچبەران و پەنابەرانیان خستە بەردەم مێزی گفتوگۆکان، بەڵام هەڵئاوسانی ئابووری دوای پەتای کۆرۆنا و دەستپێکردنی شەڕی ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا و، بەرپاکردنی هەڵمەتی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕوسیا، هەڵئاوسانی ئابووری دە ئەوەندە فراوانتر کرد و، لێشاوێکی گەورەی ئاوارەی ئۆکرانیا بارەکەی بەدیوێکی تردا برد، ئەمەش هەلی لە بەردەم پارتە ئۆپۆزیسۆنەکان بە دژایەتی و جێگرەوەی پڕۆژەی پێشوو بە دوور بزانن.


بەرتەسکردنەوەی ئازادی لەژێر هورژمی ئیسلامی سیاسی و تیرۆر، سود وەرگرتنی لەلایەن ئەو پارتانەی کە دژایەتی کۆچبەران و پەنابەران دەکەن، دەرفەتێکی تر بە پەسەندکردنی بەرنامەکانیان لە بانگهێشتی هەڵبژاردنەکان دەدەن.

لێرەدا هەلومەرجێکی تر هاتۆتە ئاراوە، یاخود هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بوارێکی فراوانتری دروستکردووە، ئەوەتا لە هەڵبژاردنەکانی سوید، بە ئاشکرا کاندیدی پارتی نیشتمانی ڕاستڕەو لە کەشی ئارامی و پشووی کەنار دەریا، نمایشێکی هەڵمەتەکەی بە (بانگی مزگەوت) کە بە دەنگێکی ناشاز بە کۆمەڵگەی ئەوروپای دادەنێت و هەموو کەلێنێکی وڵاتی پرکردووە، پرسیارە مەترسییەکان بۆ وڵات ئاشکرا دەکات.

هەروەها ماتیۆ سالڤینی، کە سەرۆکایەتی لیستی یەکگرتووی ئیتالیا دەکات، لە سەردانەکەی بۆ کامپی پێشوازیکردنی کۆچبەران لە دوورگەی لامپێدوسا، بە دەرفەتێکی زانی بۆ بەهێزکردنی وتارێک دژ بە کۆچبەران، کە بۆتە شۆکی زۆرێک لە پارێزەران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، کە سەرکۆنەی ئەم رەفتارەی سالڤینیان کرد و، بە مەترسی لە سەر ژیانی کۆچبەرانیان ناوبرد.

ماتیۆ ساڤلینی، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی 25ی مانگی ٩ دەکات، بەشێکی گرینگ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی کە بەنیازی هاوپەیمانییەکی بەهێزی دژ بە کۆچبەرانە و، بەرنامەیەکی بەهێز و فراوان بەڕێوەبەرێت.

ئەوەی دەبێتە قوربانی ئەم سیاسەتە ڕەگەزپەرستییە، کۆچبەران و پەنابەرانن،
کۆچبەران ڕێگای قورسی پڕ مەترسیداتر چاوەڕێیان دەکات، دواتریش وەک پەنابەر ژیانیان لە چاوەڕوانی و هەڵوێستی نوێی دوای هەڵبژرادنەکانە

___

لە پارێزگایەکی سوید نۆرەی چوونە لای پزیشکی ددان تا 7 ساڵ دەخایەنێت

KDC

لژێر دروشمێ فەرهەنگ و کولتورا مە هەبوونا مەیە .. چاندا مە ناسنامەیا مەیە ..

nusar1

ئیسرائیل هەڕەشە لە کۆمارى ئیسلامى دەکات!!!

KDC
KDC

FREE
VIEW