دوای ئەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەهاوکاری مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، تەرمی زێدان خەڵەف لە یۆنانەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان، کەسوکاری بە لافیتە و لۆگۆی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە بردیانەوە شنگال، تا لە زێدی خۆی بەخاکی بسپێرن، بەڵام لەلایەن پەکەکە و حەشدەوە نەهێڵدراوە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا هەڵبواسن و بەزۆر پێیان لابراوە.
دوای ئەوەی لە٦ی ئەیلولی ۲۰۲۲، بە هاوکاری ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لەڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە، تەرمی کۆچبەری کوردی ئێزیدی، زێدان خەڵەف خەلیل، کە لە وڵاتی یۆنان و بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدابوو گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان، هاوکات لەڕێورەسمێکی شایستەدا پێشوازی لە کەژاوەی تەرمەکەی کرا و، لەگەڵ خزم و خانەوادەکەی بەڕێخرا بۆ قەزای شنگال، ئەوەش بەمەبەستی بەخاک سپاردنی لە زێدی باب و باپیرانی، ڕۆژی ۷ی ئەیلول لەلایەن عەرەبە شۆڤێنیەکانی ناوچەکە و هێرە چەکدارەکانی پەکەکە و حشدی شەعبی، رێگریان لێکرا و رێگایان نەدا، نە ئاڵای کوردستان، نە لافیتەی پرسە و ماتەمینی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە کەژاوەی بە خاک سپاردنەکەیدا هەبێت و، بە زۆر زەبری چەک و هێز لادران.



