KDC

ڕاگەیەندراوێک لە بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان

لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی ئەشکنجەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران گیانیلەدەست دا ، بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە دەرەوە لە ڕاگەیاندراوێک دا سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دەکەن
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە درێژەی جینایەت و تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران دژی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراودا، هاووڵاتییەکی تری کوردستانی بە ناوی “مەهسا ئەمینی” ناسراو بە “ژینا”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، کرایە قوربانیی سیاسەتە چەوتەکانی ئەو ڕێژیمە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەی بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکا :-نە

ڕاگەیەندراوی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لەسەر کوژرانی “ژینا ئەمینی” لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

کوردستانییانی هێژا!
ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان!
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی!

لە درێژەی جینایەت و تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران دژی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراودا، هاووڵاتییەکی تری کوردستانی بە ناوی “مەهسا ئەمینی” ناسراو بە “ژینا”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، کرایە قوربانیی سیاسەتە چەوتەکانی ئەو ڕێژیمە.

خاتوو “ژینا”، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی، بەرانبەر بە ١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ئیسلامیی ئەو ڕێژیمە لە شاری تاران، سووکایەتیی پێی کرا و لێی درا، دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە بنکەکانی ئەو هێزەکانی ڕێژم لەو شارە دەگوازرێتەوە.

بە هۆکاری لێدان و گوشاری نامرۆڤانەکانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاتوو “ژینا”، باری تەندروستیی ناوبراو تێک چووە و بۆ نەخۆشخانەی “کەسرا”ی شاری تاران گوازراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وازیان لێی نەهێناوە و خۆی و بنەماڵەکەی بە چڕوپڕی لەژێر چاوەدێریدا بوون.

پاش سێ ڕۆژ لەو نەخۆشخانەیە کە لە دۆخی تەندروستیی زۆر خراپدا بووە، بەداخەوە ڕۆژی هەینی، ٢۵ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ١۶ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، گیانی لەدەست دا و ئەو هاووڵاتییەش بوو بە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران.

خاتوو “ژینا” یەکەم قوربانیی دەستی جینایەت و تاوانکاریی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران نییە و بێگومان دواهەمین کەسیش نابێت، چەند ڕۆژ پێش ئێستەش هاووڵاتییەکی تری شاری مەریوان، بە ناوی خاتوو “شلێر ڕەسووڵی”، کە لە لایەن بەکرێگیراوێکی ڕێژیمەوە پەلاماری دەستدرێژیی سێکسی بۆی دەدرێت، بۆ ئەوەی لەو کردەوە قیزەونە خۆی ڕزگار بکات، لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی بە ناچاری خۆی خستە خوارەوە و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو “ژینا” و خاتوو “شلێر”، خۆی بە هاوبەشی خەم و ئازارەکانیان دەزانێت و نیگەرانیی خۆی لە زیاتر تەشەنەسەندنی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و پەرەگرتنی پیلانە مەترسیدارەکانی ئەو ڕێژیمە لەسەر خەڵکی کوردستان دەردەبڕێت.

داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەرجەم کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی دەکەین کە لە بەرانبەر کردەوەکانی ڕێژیمی ئێراندا هەڵوێستی جیددییان هەبێت و لەوە زیاتر چاوپۆشی نەکەن و بێدەنگ نەبن.

هەروەها پاڵپشتیی خۆمان لە بانگەوازی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانان، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەردەبڕین.

ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان:
ــ ناوەندی چوارباخ
ــ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ــ ڕێکخراوی جیهانی کورد
ــ ڕێکخراوی گلێنە
ــ ناوەند ڕەوندی کوردستانی ــ لە نۆروێژ
ــ ناوەند ڕەوندی کوردستانی ــ لە ئاڵمان
ــ ناوەندی ڕەوندی کوردستانی ــ لە بریتانیا
ــ کۆنفیدراسیۆنی کومەڵە کوردییەکانی سوید.
ــ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان

٢۶ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

___

چالاکیەکانی مانگی ٨ ی ساڵی ٢٠٢٣ ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا بەشداری سیمینارێکی کۆمەڵەی هەڤاڵیەتی کرد

nusar1

ترەمپ: ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات گەورەترین شکستی ئەمەریکایە لە مێژوودا

KDC
KDC

FREE
VIEW