KDC

پەیمانگایەکی ئەمەریکی: بۆ نەهێشتنی هێرشەکان، پێویستە ئیدارەی بایدن ئەم کارە بکات

پەیمانگایەکی ئەمریکی پێشبینی کردووە هێرشی ملیشیاکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق زیاد بکات و ئەمساڵ زۆرترین هێرش رووبدات.

پەیمانگای واشنتۆن بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، راپۆرتێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە، کە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەکەنە ئامانج، لە راپۆرتەکەدا هاتووە، تا كۆتایی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت 50 هێرشی دیکە بكرێتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق، كە كوشتاریشی تێدا دەبێت، بەرانبەر بەمەش ئیدارەی بایدن شەش هێرشی تۆڵە ئامێز دژی میلیشیا عێراقییەكان ئەنجام دەدات.

پەیمانگاكە دەڵێت: ئەمەریکا هێزی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كەمتر دەكاتەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەو هێرشانەی ئیدارەی بایدن بۆ تۆڵەكردنەوە دەیکەنەسەر نەیارەکانی زیاتر دەبن لەوانەی لە سەردەمی ترەمپ لە 2020 روویانداوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت هێرشەکان یەکلاکەرەوە و کاریگەربن.

راپۆرتەكەی پەیمانگای واشنتۆن هانی بایدن و ئیدارەكەی دەدات، کە تۆڵەكردنەوەكانیان بەهێزتر بكەن و راستەوخۆ فەرماندەكانی میلیشیاكان بكەنە ئامانج، هەروەها پەیامی راستەوخۆ بۆ ئێران بنێرن کە درۆن بە گروپی چەكدار نەدەن و، ئەمە باشترە لەو تۆڵەكردنەوە دوور و تەمومژاوییانەی لە سووریا، یان لەسنوورەكانی عێراق و سووریا روو دەدەن.

___

پەخشی رادیۆی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەست پێدەکات 

KDC

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

nusar1

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی کۆچبەران کۆدەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW