KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :نوسەرو ڕوناکبیری کورد سەلیم حەقیقی لە بارەی شەهید بوونی کورە تاقانەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

کوڕە تاقانەکەی نووسەری کورد سەلیم حەقیقی شەهیدکرا و باوکیشی بەیانێکی بڵاوکردەوە

بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، میلان حەقیقی کوڕی نووسەر و روناکبیری کورد، سەلیم حەقیقی، لە شاری شنۆ شەهید دەکرێت، باویکشی بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا دەڵێ، میلان حەقیقی (كوڕم) گیانی پاکی خۆی فیدای ئامانجە بەرز و مەزنەکانی گەلی کورد کرد.

بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئیسلامیەکانی ئێران لە تاران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو تاوانە، هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش بە چەک رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و، تا ئێستا چەندین کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە، لەوانەش کوڕە تاقانەکەی نووسەر سەلیم حەقیقی بە ناوی میلان حەقیقی.

دەقی بەیاننامەکەی سەلیم حەقیقی:

هاونیشتمانییانی ئازیز، دۆستان و هاوڕێیان

ئاگادارکرامەوە كه‌ شه‌وی رابردو لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئەمینی، شاری شنۆش وەک هەمو شارەکانی کوردستان هەستایەوە، لەم ناڕەزایەتییەدا هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردوە کە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە داواکاری خۆیان دەردەبڕی. لەو شەوە پڕ لە حیماسەیەدا زۆر بەداخەوە هەتا ئێستا سێ هاونیشتمانی بەناوەکانی سەدرەدین لێتان، ئەمین مەعرەفەت و میلان حەقیقی (كوڕم) گیانی پاکی خۆیان فیدای ئامانجە بەرز و مەزنەکانی گەلی کورد کرد.

ئەگەرچی برینی ساتەوەختی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە تەزاندمی و ئێستاش پێم ڕاست نییە بەڵام لەناو هەمو ئەو خەم و حەسرەت و بێکەسییەی خۆم دا لەناو بارانی هەنیسکاوی ئەسرینی دانەبڕاومدا لەناو غەمێکی قوڵ و حەسرەتێکی نەپساوەدا لەناو بەحری ئازار و ژان و قاڵبونەوەیەدا لەناو ئەوپەڕی زوڵم و نەهامەتی و بێ دەستەڵاتیمدا، سەربەرزم بە میلان و هەمو ڕۆڵەکانی نیشتمان کە گیانی پاکی خۆیان فیدای خاک و نیشتمان و باوەڕە بەرزەکانییان کرد.

کوردستان سەلامەت
سەلیم حەقیقی

___

چیک: دووەمین کامپی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە پراگ دادەنرێت

nusar1

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

nusar1

ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی لە کوردە دەرچووەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW