KDC

چەند وشەیەک بۆ مەرگ و لەدایکبوونی مامۆستا – حەسەن زیرەک

ھەڵۆ بەرزنجەیی

:یەکەم 

…حەسەن زیرەک»ئیمپراتۆری ھونەری گۆرانی کوردی . 

لە 26.6.2021یادی تێپەڕبوونی 49 ساڵە بەسەر مەرگی ئیمپراتۆری گۆرانی کوردی مامۆستا « حەسەن زیرەک» دا  .

بە خۆیی و دەنگی زوڵاڵ و شیرین و ڕۆحی بەرزەفڕی، لەسەر بەرزایی « ناڵەشکێنە» وە بەرانبەر بە شارە > …دڵفڕێنەکەی « بۆکان» ئێستالە باوەشی دایکی پیرۆزی نیشتماندایە

لێرەوە، بە نیگایەکی فراوان و دڵێکی ئاسوودە و پڕ لە میھرەبانی و بە زەوق و خۆشییەکی بێ کۆتایی و خزمەتێکی بێ پایانەوە، > …تەماشای ھەمووان دەکات

…ناڵەشکێنە» قیبلەی ھونەرمەند حەسەن زیرەک « >

…!کێ ھەیە لە ئێمە قەرزاری ھونەری ئەم کەڵە ھونەرمەندە نەبێت؟ >

ئەم بەیانییە بۆ ئەوەی پەرواز بم بۆ لای رۆحی بێگەردی و بتوانم تاجەگوڵینە نەمری بخەمە سەر گڵکۆکەی، لەگەڵ کازیوەدا > >

دەستم کرد بە گوێگرتن لە دەنگە زوڵاڵ و ئەفسوناوییەکەی…. بەڕاستی مەستی دنیا خەیاڵ بووم، خەمەکەم کە ھێندەی بورجەکەی نێو سابڵاخبەرزە!، بە بادا دا…بەھاری کوردەواریم بە شاخ و داخ و دۆڵ و کانیاو و کیژی نێو مێرگوڵان و کراس ڕەش و ئامێنێ و ئامینێ و وەیگەوھەرێ و وەک قومری سەرباڵم مریەم بۆکانی و چەندین پارچە گەوھەر و ئەڵماسی تری بەھادار ھاتە …بەرچاو

>> باوکم: کاتێ گوێی لە زیرەک دەگرت، دەیووت: با ھەرچی ئەوانی ترە! مەبەستی گۆرانیبێژەکانی ترە، خۆیان وەشاردن… « > >

….ناشبنە شاگری ئەم ئوستازە …»شەیدای گۆرانییەکانی دەچمە سەر ناڵەشکێنە و ھەوری لار بوو 

ڕەوانی بێ نازت شاد حەسەن زیرەک، گەورە مامۆستای ھونەری کوردی… گەنجینەی خزمەتەکەت لە تەمەنێکی کورتدا بە > > چەندین ھەزاربەرھەمی ڕەسەنی کوردەواری ناوازە و بێ ھاوتا ،بۆ ھەرگیزاو و ھەرگیز کۆتایی نایەت و وشک ناکات…تۆ وەک …چیاکانی کوردستانسەرکەشی…وەک ئاوی ڕووبار و کانییەکان شیرینیت

> نەمری و ھەرگیز نامریت…مردنی تۆ گرێدراوە بە مردنی کورد و ھونەرەکەیەوە…..سڵاو لە ڕۆحی پاک و خزمەتی دڵسۆزانە >

…!!!و بێنیازت…گڵکۆت چراخان و گوڵزار و مێرگوڵانی نێرگز و ریحان بێت >

بنوو ئارام بنوو، دوا وشەکانی سەر تەختی مەرگت ھێشتا لە گوێماندا دەزڕنگێتەوە… چارەنووسە تاڵ و دژوارەکەی تۆ خەتای > ….من و ئەونەبوو، ئەوە قەدەری تاکێکی کوردی نیشتمان داگیرکراو و دابەشکراو و بێبەش کراوە لە ژیان

> …بنوو ئارام بنوو…..بەشی ئەو دنیاشت خزمەت پێشکەش کردووە و لە ھەگبەدا ھەس >

>

…..ھاوڕێیان: ئەم گۆرانییە ناوازەیەتان پێشکەش بێت

:دووەم 

…مامۆستا« حەسەن زیرەک» لەنێوان یادی 49 ساڵەی ڕۆژی مەرگ و 100 ساڵەی لەدایکبوون دا >

ھاوڕێیانی، دوێنی یادی مەرگی پڕ لە ئازار و تراژیدیا ئامێزی مامۆستا« حەسەن زیرەک» مان کردەوە…دیارە نابێت ئەوەمان > …لە بیربچێ، ئیمساڵ 2021 ھاوکاتە لەگەڵ یادی 100 ساڵە ئەم گەورە ھونەرمەندە ئەفسانەییەی کورد دا

بۆ ئەم دوو یادە زۆر تایبەتە، دەبوو لەسەرتاسەری کوردستان و ھەندەران چەندین کاری ھونەری گەورە ساز بکرا،بۆ ڕێزنان > لە ناو و مێژووو شکۆی ئەو تاقانە مامۆستای مامۆستاکانی ھونەری کوردی. دەبوو دەستە دەستە و پۆل پۆل خەڵک ڕیزیان بەستایە – پارەش بدەن بۆبەشداریان – بچنە سەر گڵکۆکەیی و تاجە گوڵینەی ڕێز و خۆشەویستی لەسەر دابنێنن. دەبوو بە پارەکەش …گۆڕەکەی بکرێتە مۆزەخانە

ئەمانە ئەو ھەنگاوە سەرەتاییانەن کە مێژوومان و ژیانی تاکە ھەڵکەوتووەکانمان دەکەینەوە بە ئەرشیف و مێژوو و جێنزرگە و > مۆزەخانەیسەروەریی و زیندوویی نەتەوەکەمان.. ئەوەی «مۆزارت و بتھۆڤن و ئوم کەلسوم» و کێ و کێ کردوویانە، ھیچ لەوە …زیاتر نییە، کە زیرەککردووە، ئەگەر بەراوردی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە ویژدانەوە بۆ بکرێت

بە واتای ئەوەی ئازاد بوایە و میللەتێکی خوێندەواری ھوشیاری ھەبووایە و نیشتمانەکەی بە ھەزاران زانکۆ و پەیمانگای –

ھونەری ڕازاوە و دەوڵەمەند بوایە و تیپی ئۆکسترای زەبەلاحی لەپشت بوایە دەیان پرۆفیسۆر و دکتۆر و شارەزایانی ھونەری ھاوکاریبوونایە و دەوڵەت بە « سیاسەتی فەرھەنگی» پشتیوانی لێ بکردایە ، وەک لەو نموونە ئاماژە پێکراوانەدا دەیبینین، ئەوا ….- دەڵێمبەشانازییەوە زیرەک گەورەترە، داھێنەرترە

من ھێندەی من ئاگادار بم، تەنیا ماڵپەڕی «ڕۆژھەڵات – بۆکان» بەرنامەیەکی ئامادە کردووە بۆ یادی 100 ساڵەی ئەو > ھونەرمەندە..ھەرکەسێک بیەوێ بە بابەتێک و بیرەوەرییەک بەشداری بکات، خزمەت بە ھونەری کوردی دەکات، گیانی ئەم

…دەنگ و چریکە ئەفسوناوییە شاد دەکات

___

لیستی ئەو وڵاتانەی پەتای کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری لەسەریان ھەبووە

KDC

سزای هێرشکردنە سەر بانگەشەکانی هەڵبژاردن دیاریکران

KDC

زیاتر لە 10 هاووڵاتی کورد لە سنە دەستگیر دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW